به‌شی سیه‌م:
رێبوار ئەحمەد:
ده‌وله‌تی غه‌یره قه‌ومی‌و غه‌یره دینی‌و سكولار
بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌وله‌ته‌ی له عیراقدا دیته سه‌ركار وه‌لامده‌ره‌وه‌ی ویست‌و ئامانجه‌كانی خه‌لكی عیراق بیت‌و به پێ‌ی ده‌ستورو یاسایه‌كی یه‌كسانیخوازو پیشكه‌وتوانه ماف‌و ژیانی هاولاتیان دابین بكات، ده‌بێ حكومه‌تیكی غه‌یره قه‌ومی بیت، واته هیچ پیناسه‌یه‌كی قه‌ومی نه‌بیت‌و ناسنامه‌ی قه‌ومی بۆ هاولاتیان‌و مافه‌كانیان له‌به‌رچاونه‌گریت، هاولاتیان له‌سه‌ر بناغه‌ی ناسنامه‌ی قه‌ومی‌و زمانی قسه‌كردن ده‌سته‌به‌ندی نه‌كات، زمانی قسه‌كردن‌و هه‌ویه‌ی میللی نه‌بیته به‌لگه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی هیچ هاولاتیه‌ك له هاولاتیه‌كی دیكه ماف‌و جیگاوریگای كه‌متر یان زیاتر هه‌بیت.
هه‌روه‌ها ئه‌و ده‌وله‌ته ده‌بێ ده‌وله‌تیكی غه‌یره دینی‌و سكولاربیت، نابێ دین تیكه‌ل به كاروباری ده‌وله‌ت‌و په‌روه‌رده‌وفیركردن بكریت، نابێ ده‌ستورو یاساكانی وولات سه‌رچاوه‌ببنه‌وه سه‌ر دین، دین‌و بیروباوه‌ری دینی كاری تایبه‌تی هه‌ركه‌سیكه‌و په‌یوه‌ندی به ده‌وله‌ته‌وه نیه، هه‌ركه‌س ئازاده هه‌ر دینیكی هه‌بیت یان هیچ دینیكی نه‌بیت. نابێ ده‌وله‌ت هیچ دینیك وه‌كو دینی ره‌سمی بناسینێ، به‌م پیه‌ش بیروباوه‌ری دینی هیچ ده‌وریكی نیه له جیگاوریگای هاولاتیاندا، هه‌موو دانیشتوان له سه‌رو بیروباوه‌ری دینیانه‌وه، به‌ده‌ر له‌وه‌ی كه چ دینكیان هه‌یه یان هیچ دینیكیان نیه، له هه‌موو بواره‌كاندا مافی به ته‌واوی یه‌كسانیان هه‌یه.
ده‌وله‌تی سكولار ده‌ستورو یاساكانی وولات به ته‌واوی‌و راسته‌وخۆ له سه‌ربناغه‌یه‌كی ئینسانی‌و ئه‌صلی به یه‌كسان ته‌ماشاكردنی جیگاوریگاو مافی هاولاتیان داده‌ریژیت، ئه‌وه‌ی كه ئه‌و یاسا‌و ده‌ستوره له‌گه‌ل ئه‌حكامه دینیه‌كان ده‌كه‌ویته ناكۆكیه‌وه نه‌ك هه‌ر نیشانه‌ی پرسیار له‌به‌رامبه‌ریدا دانانیت، به‌لكو به‌لگه‌یه‌كه بۆ جه‌خت له‌سه‌ر پیویستیه ئینسانیه‌كه‌ی. له روانگه‌ی ده‌وله‌تیكی به‌م جۆره‌وه ده‌بێ ئینسان‌و هاولاتی بوون بنه‌مابیت، به‌م پییه‌ش ئه‌وه‌ی پیویسته بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ماف‌و ئازادی‌و به‌خته‌وه‌ری ئینسان ده‌بێ زامن بكریت.
پیویستی غه‌یره قه‌ومی بوونی ده‌وله‌ت
پیناسه كردنی ده‌وله‌تی عیراق به ده‌وله‌تیكی قه‌ومی عه‌ره‌بی یه‌كیك بوو له نه‌ریت‌و پایه بنه‌ره‌تیه‌كانی رژیمی فاشیستی به‌عس. له‌سه‌ر بناغه‌ی ئه‌مه گه‌وره‌ترین‌و درندانه‌ترین فاشیزم‌و پاكسازی قه‌ومی له دژی دانیشتوانی”غه‌یره عه‌ره‌بی” عیراق به‌ریوه‌برا. له‌م روانگه‌یه‌وه عیراق وه‌كو ملك‌و مالی ناسیونالیزمی عه‌ره‌ب چاوی لی كرا‌و باقی دانیشتوان كه به زمانه‌كانی تر گفتوگۆیان ده‌كرد وه‌كو میوان‌و هاولاتی پله دوو ره‌فتاریان له‌گه‌ل كرا. له مافه سیاسی‌و مه‌ده‌نی‌و فه‌رنگیه سه‌ره‌تاییه‌كانی خۆیان بێ‌به‌ری كران، ئه‌مه بنه‌مای ته‌عریب‌و راگواستن‌و پاكسازی قومی بوو له به‌رامبه‌ر كوردزمانه‌كان‌و توركزمانه‌كان…و. ئه‌م سیاسه‌ته‌ش به كوشتاری به‌كۆمه‌ل‌و كیمیاباران‌و كاره‌ساتی ئه‌نفال… به‌ریوه‌برا. ته‌نها ئه‌وه‌ی كه ته‌عریفیكی قه‌ومی عه‌ره‌بی بۆ ده‌وله‌ت بكریت، به‌ده‌ر له‌وه‌ی هه‌ر پاشگرو پیشگریكی بۆ زیاد بكریت یان نا، مانای رشتنی ئاوی هه‌مان فاشیزم‌و قه‌ومپه‌رستی عه‌ره‌بیه كه رژیمی به‌عس به‌ریوه‌ی برد. ئه‌مه‌ش مه‌سه‌له‌یه‌كه كه له‌لایه‌ن “مجلس الحكم”ه‌وه دوپات كرایه‌وه. ناسیونالیسته كورده‌كان‌و ئه‌وانه‌ی كه به‌پێ‌ی وه‌زعی ئیستا دلنه‌واییان ده‌كه‌ن، ده‌یانه‌وێ ئه‌مه به‌و پاشگره روپۆش بكه‌ن كه هاوكات له‌گه‌ل ته‌عریفی قه‌ومی عه‌ره‌بی بۆ ده‌وله‌تی عیراق، بوتریت”عیراق وولاتیكی فره نه‌ته‌وه‌یه‌و كورد‌و عه‌ره‌ب‌و توركمان‌و ئاشوری‌و كلدان پیكه‌وه له سایه‌یدا به یه‌كسانی‌و ئاسوده‌یی‌و ته‌بایی ده‌ژین”. به‌لام ئه‌م پاشگره نه‌ك هه‌ر ئه‌وه راستیه كال ناكاته‌وه كه به‌پێ‌ی ئه‌م ته‌عریفه “عه‌ره‌ب” ده‌بێ به خاوه‌ن مال‌و هاولاتی پله‌یه‌ك‌و “غه‌یره عه‌ره‌بیش” ده‌بیت به میوان‌و هاولاتی پله دوو، به‌لكو ته‌واوكه‌ریه‌تی. هه‌مان ئه‌م پاشگره خۆی دیسان به‌شیك بوو له روانگه‌ی به‌عس‌و ده‌ستورو یاساكانی‌و هه‌ر به‌م پیه‌ش توندترین فاشیزمی له دژه ئه‌و “غه‌یره عه‌ره‌بانه” به‌ریوه‌برد كه به پێ‌ی ئه‌م ته‌عریفه له‌سه‌ر “مالی عه‌ره‌ب ده‌ژیان”.
خودی ئه‌وه‌ی ده‌وله‌تی عیراق به ده‌وله‌تیكی عه‌ره‌بی پیناسه بكریت، ئیتر له بنه‌ره‌ته‌وه ئیدعای “مافی یه‌كسانی نه‌ته‌وه‌كان كه له‌سایه‌دا ده‌ژین” ره‌تده‌كاته‌وه‌و به‌م جۆره‌ش باسی”پیكه‌وه ژیانی یه‌كسان‌و ئاسوده‌و ته‌با” ده‌كاته شتیكی پوچ‌و فریوكارانه. چونكه ئه‌گه‌ر ده‌وله‌ت “ده‌وله‌تی عه‌ره‌بی” بیت، ئیتر ناكرێ پێ‌ی بوتریت ده‌وله‌تی هه‌مووان، ناكرێ خاوه‌ن مال‌و میوان مافی یه‌كسانیان هه‌بیت. به پیچه‌وانه‌شه‌وه ئه‌گه‌ر ده‌وله‌تی هه‌موو دانیشتوانه‌كه‌ی بیت ئیتر ناكرێ‌و نابێ پێ‌ی بوتریت “ده‌وله‌تیكی عه‌ره‌بی”. ئه‌گینا ئه‌مه هیچ بواریك بۆ مافی یه‌كسانی هاولاتیان ناهیلیته‌وه، له چوارچیوه‌ی یه‌ك ده‌وله‌تیشدا نه‌بونی مافی یه‌كسان ناتوانێ هاوتا بیت له‌گه‌ل یه‌كسانی‌و ئاسوده‌یی‌و ته‌بایی. ئه‌مانه ته‌نها قسه‌ی چه‌واشه‌كارانه‌ن بۆ په‌رده‌دان به‌سه‌ر نایه‌كسانیه‌كی واقیعدا كه به‌رپاده‌كریت.
ده‌سته‌به‌ندی كردنی دانیشتوانی عیراق له‌سه‌ر بنه‌مای ناسنامه‌ی قه‌ومی ده‌گه‌ریته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه هه‌ردوو ناسیونالیزمی كورد‌و عه‌ره‌ب به‌رژه‌وه‌ندیان له‌وه‌دا هه‌یه هه‌ویه‌ی قه‌ومی جیاواز به‌سه‌ر دانیشتواندا داببرن. باسكردن له هه‌ویه‌ی قه‌ومی جیاواز كه به‌رواله‌ت وه‌كو سه‌لماندنی “واقع‌و به‌ش‌و مافی نه‌ته‌وه جیاجیاكانی عیراق” لیكده‌دریته‌وه، له ناوه‌رۆكدا بنه‌مایه‌كه بۆ مه‌یدانداری هه‌ردوو ناسیونالیزم‌و دابه‌ش كردنی ده‌سه‌لات له نیوان خۆیاندا. ناسیونالیزمی عه‌ره‌ب به‌مه عه‌زه‌مه‌ت ته‌له‌بی خۆی وه‌كو خاوه‌ن ده‌وله‌ت‌و نیشتمان فه‌رز ده‌كات‌و ناسیونالیزمیی كوردیش بۆ وه‌رگرتنی به‌شی خۆی وه‌كو نوینه‌ری دانیشتوانی كوردزبان خۆی هه‌لده‌خات تا ئه‌مه بكاته بناغه‌یه‌ك بۆ گه‌یشتن به مه‌به‌سته‌كانی خۆی. ئاكامی ئه‌مه جگه له سازكردنی دوبه‌ره‌كایه‌تی‌و شه‌روكیشه‌ی كۆنه‌په‌رستانه له نیوان دانیشتواندا، ده‌بیته مایه‌ی هه‌لاواردن‌و نایه‌كسانی مافی هاولاتیان‌و هیشتنه‌وه‌ی كیشه‌ی قه‌ومی‌و سه‌پاندنی جیگاوریگای پله دوویی به‌سه‌ر هاولاتیان غه‌یره عه‌ره‌بزماندا.
به‌پێ‌ی ئه‌وانه‌ی باسكران، ئه‌گه‌ر بریاربیت ئه‌و ده‌وله‌ته‌ی له عیراقدا دیته سه‌ركار به چاویكی یه‌كسان ته‌ماشای هاولاتیان بكات، ئه‌گه‌ر بریاربیت دوای روخانی رژیمی فاشیستی به‌عس شۆفینیزمی قه‌ومی عه‌ره‌بی له عیراق ریشه‌كیش بكریت‌و ریگا بگیریت له دووپات بونه‌وه‌ی ئه‌و كاره‌ساته ئینسانیانه‌ی ناسیونالیزمی عه‌ره‌ب له رابردوودا خولقاندونی، ئه‌گه‌ر بریاربیت ده‌وله‌تی ئاینده‌ی عیراق یه‌كسانی‌و ئاسوده‌یی‌و بته‌بایی بۆ خه‌لكی عیراق دابین بكات، ئه‌وه نابێ ئه‌م ده‌وله‌ته هیچ پیناسه‌یه‌كی قه‌ومی بۆ بكریت، نابێ هه‌ویه‌ی قه‌ومی به‌سه‌ر هاولاتیاندا داببریت‌و له هیچ به‌لگه‌نامه‌یه‌كی ره‌سمیدا ئیشاره بۆ هه‌ویه‌ی قه‌ومی بكریت. ده‌وله‌تی عیراق ده‌بێ وه‌كو ده‌وله‌تیكی مودیرنی غه‌یره قه‌ومی به هه‌ویه‌یه‌كی ئینسانی پیناسه بكریت، كه ده‌وله‌تی هه‌موو دانیشتوانه‌كه‌یه‌تی به بێ له‌به‌رچاوگرتنی ناسنامه‌ی قه‌ومی‌و زمانی قسه‌كردن، هه‌موو دانیشتوان وه‌كو هاولاتی‌و ئینسان مافی به ته‌واوی یه‌كسانیان هه‌بێ، هه‌موانیش ئازادبن له‌كه‌لك وه‌رگرتن له زمانی دایكی خۆیان له هه‌موو بواره‌كاندا.
پیویستی غه‌یره دینی بوونی ده‌وله‌ت
یه‌كیكی دیكه له پایه‌كانی رژیمی به‌عس ئه‌وه‌بوو كه عیراقی وه‌كو كۆمه‌لگاو ده‌وله‌تیكی ئیسلامی ته‌عریف ده‌كرد، كه‌چی دوای روخانی ئه‌م رژیمه خه‌ریكه هه‌مان بنه‌ما له‌لایه‌ن ئه‌و هیزانه‌وه جه‌ختی له‌سه‌ر ده‌كریته‌وه كه گوایه دژایه‌تیه‌كی زۆر توندیان له‌گه‌ل ئه‌و رژیمه هه‌بوه‌و ئیدعای ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ده‌یانه‌وێ به‌عسیزم ریشه‌كیش بكه‌ن. رژیمی به‌عس به راگه‌یاندنی ئیسلام وه‌كو دینی ره‌سمی ده‌وله‌ت‌و كردنی به بناغه‌ی ده‌ستورو قانوون، گه‌وره‌ترین سه‌ركوت‌و كۆنه‌په‌رستی‌و ئاپارتایدی له كۆمه‌لگای عیراقدا به‌ریوه‌برد، به پێ‌ی شه‌ریعه‌تی ئیسلامی مافی ئه‌وه‌ی به هیچ هاولاتیه‌ك نه‌ده‌دا كه بێ دین بیت، هه‌موان یان ده‌بوو ئیسلام بن یان یه‌كیك له دینه‌كانی دیكه‌یان بۆ خۆیان هه‌لبژاردایه. پیره‌وانی دیانه‌ته‌كانی دیكه‌ش ده‌بوو ژیرچه‌پۆكه‌و ملكه‌چی عه‌زه‌مه‌ت ته‌له‌بی ئیسلام بن‌و ملی بۆ دانه‌وینن. به پشت به‌ستن به شه‌ریعه‌تی ئیسلامی دژی ئینسانی ترین یاسای ئه‌حوال شه‌خصی داسه‌پان‌و به‌پێ‌ی یاسا ژنانی وه‌كو كۆیله‌و ژیرده‌سته‌ی پیاوان مامه‌له كرد، له سه‌ره‌تایترین مافی ئینسانی خۆیان بێ به‌ری كردن، گه‌وره‌ترین توندوتیژی له دژیان به‌ریوه‌بردو به شمشیر ملی په‌راندن.
هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م بناغه‌یه دینی تیكه‌ل به په‌روه‌رده‌و مه‌نهه‌جی خویندن كرد، ده‌رسی دینی له خویندنگاكاندا كرد به ئیجباری. له ریگای به‌ریخستنی “حمله‌ی ئیمانی”یه‌وه، له سه‌راسه‌ری وولاتدا زه‌خت‌و زۆری هینا بۆ سه‌پاندنی دینی ئیسلام‌و ئیسلامیزه‌كردنی وولات. مافه فه‌ردی‌و مه‌ده‌نیه‌كانی دایه به‌ر په‌لامارو هه‌موانی ناچار ده‌كرد به پیره‌وی كردن له سوننه‌ت‌و نه‌ریته‌كانی دینی ئیسلام. زه‌ختی ده‌خسته سه‌ر ژنان بۆ پۆشینی حیجاب‌و به‌پێ‌ی ئه‌حكامی دینی ئیسلامی بواری به خۆی ده‌دا له تایبه‌تی ترین‌و شخصی ترین مه‌سه‌له‌و كاروباری هاولاتیاندا ده‌خاله‌ت بكات. به‌م پیه‌ش پاشه‌وپاش گه‌رانه‌ویه‌كی زه‌قی به‌سه‌ر كۆمه‌لگادا فه‌رزكرد.
دانی جیگاو ریگای تایبه‌ت به دینی ئیسلام له هه‌ر ده‌وله‌ت‌و ده‌ستورو یاسایه‌كدا، كه ئیستا له‌لایه‌ن هیزه‌كانی به‌ره‌ی راستی كۆمه‌لگاوه جه‌ختی له‌سه‌ر ده‌كریت، هیچ مانایه‌كی نیه جگه له‌وه‌ی ئه‌و دینه‌و ئه‌حكامه‌كانی له چوارچیوه‌ی ده‌ستورو یاسای وولاتدا به‌سه‌ر گشت كۆمه‌لگادا فه‌رزبكریت. دانی هه‌ر ئیمتیازیك به هه‌ر دینیك له ده‌وله‌ت‌و ده‌ستوری وولاتدا مانای وایه پیره‌وانی دیانه‌ته‌كانی دیكه‌و خه‌لكی بێ‌دین بخرینه ژیر زه‌خت‌و زۆری ئه‌و دینه‌وه‌و به‌م پیه‌ش جیگاوریگای پله‌دووییان پیبدریت له ده‌ستورو یاسای وولاتدا.
جیگاوریگای تایبه‌ت بۆ دینی ئیسلام له ده‌وله‌ت‌و ده‌ستوردا، ده‌كاته تیكه‌لكردنی به یاسا‌و په‌روه‌رده‌و فیركردن، مانای به‌كیش كردنی لایه‌نه جۆراوجۆره‌كانی ژیانی رۆژانه‌ی خه‌لكه بۆ ژیر ركیفی ئه‌حكامی ئیسلامی. هه‌موو دیانه‌ته‌كان به تایبه‌تیش دینی ئیسلام له‌گه‌ل ئازادی ئینساندا ناكۆكی توندیان هه‌یه، ئیسلام له بنه‌ره‌ته‌وه ئینسان به عه‌بد پیناسه ده‌كات كه ده‌بێ بێ ئه‌ملاو ئه‌ولا پیره‌وی له ئه‌حكامیك بكات كه له سه‌روی خۆیه‌وه بۆی دیاریكراوه، له ئاسمانه‌وه‌ی بۆ دابه‌زیوه. ژنان وه‌كو ئینسانی پله دوو چاو لی ده‌كات له چاو پیاودا، به‌م پیه‌ش دیكاته عه‌بدی عه‌بده‌كان. ئه‌حكامی ئیسلامی روون راشكاو له‌به‌رامبه‌ر پیره‌وانی دیانه‌ته‌كانی دیكه‌و خه‌لكانی بێ‌دیندا فتوای خۆی راگه‌یاندوه، یان ده‌بێ ببیته ئیسلام، یان سه‌رانه بدات یان به تۆمه‌تی كافر خوینی حه‌لال ده‌بیت. ئه‌گه‌ر كه‌سیك كه له رۆژی له دایكبونیه‌وه به ده‌ر له ئیراده‌ی خۆی دینی ئیسلامی بۆ كراوه به پیناسه‌یه‌ك، رۆژیك ریگایه‌كی دیكه بۆ خۆی هه‌لبژیریت به تاوانی هه‌لگه‌رانه‌وه “مرتد” خوینی ده‌كریته كاسه‌وه‌بۆیه. هه‌ر به‌م چه‌ند به‌لگه‌یه‌ی كه باسكران، ناتوانێ هیچ جیگایه‌كی له ده‌وله‌ت‌و ده‌ستورو یاسای مه‌ده‌نی‌و یه‌كسانیخوازدا هه‌بیت، به‌هه‌رارده‌یه‌ك جیگای پیبدریت‌و تیكه‌ل بكریت، مانای به پێ‌ی ئه‌وه ئازادی به هه‌موو شیوه‌كانیه‌وه به‌رته‌سك‌و سه‌ركوت ده‌كریت، هه‌لاواردنی جنسی‌و دینی فه‌رز ده‌كریت، حوكمی شمشیرو توند‌و تیژی‌و كۆیلایه‌تی ده‌سه‌پینریت.. ده‌وله‌تیك كه ئازادی‌و ئینسانیه‌ت‌و یه‌كسانی دانیشتوان به بناغه وه‌ربگریت ناتوانی به هیچ راده‌یه‌ك ئه‌م ئه‌حكامانه تیكه‌ل به ده‌ستورو یاسای خۆی بكات.
دین ده‌بی له ده‌وله‌ت‌و په‌روه‌رده‌و فیركردن جیابیت، ده‌ستورو یاسای وولات ده‌بێ له‌سه‌ر بناغه‌یه‌كی ئینسانی به دور له كاریگه‌ری هیچ دینیك دابریژیریت. دین ده‌بێ كاری تایبه‌تی هه‌ركه‌سیك بیت، هه‌ركه‌س مافی خۆیه‌تی كه هه‌ر دینیكی هه‌بیت یان هیچ دینیكی نه‌بیت، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ ده‌وریكی هه‌بیت له‌سه‌ر ماف‌و ده‌وری ئه‌و له كۆمه‌لگادا. ئه‌مه ریگایه بۆ ئه‌وه‌ی نه هیچ كه‌سیك به هۆی دینداری‌و پیره‌وی كردن له فلانه‌دین بچه‌وسیته‌وه‌و نه هیچ كه‌سیك به هۆی دینه‌كه‌یه‌وه جیگاوریگایه‌كی بانتری پیبدریت. داواكردنی ئه‌وه‌ی كه ئیمتیاز به دینی ئیسلام بدریت یان ده‌وله‌ت وه‌كو ده‌وله‌تیكی ئیسلامی ته‌عریف بكریت، داوایه‌كه بۆ سته‌مكاری‌و چه‌وسانه‌وه‌ی هاولاتیانی غه‌یره ئیسلام‌و به زۆر سه‌پاندنی ئه‌حكامی ئیسلامی به‌سه‌ر كۆمه‌لگاو هه‌موو دانیشتواندا. بۆ به‌رگرتن له‌مه ده‌بێ ده‌وله‌تی ئاینده‌ی عیراق وه‌كو ده‌وله‌تیكی سكولاری غه‌یره دینی ته‌عریف بكریت.
فیدرالیزم
باسی فیدرالیزه كردنی عیراق، به مانا‌و شیواز‌و مه‌به‌ستی جۆراوجۆره‌وه، له ئیستادا بوه‌ته یه‌كیك له باس‌و مه‌سه‌له گه‌رمه‌كانی نیو مه‌حافل‌و هیزه ناسیونالیستی‌و ئیسلامی‌و عه‌شیره‌تیه‌كان. هه‌ركامیان به جۆریك مانای ده‌كاته‌وه‌و ئه‌نجامیكی تایبه‌تی لی ده‌گریت كه وه‌لام به ئامانجی خوی بداته‌وه. فیدرالیزم وه‌كو مقوله خۆی پیشینه‌یه‌كی له كۆمه‌لگای عیراقدا نیه، ده‌توانین بلین له ئاستی عیراقدا هیچ زه‌مینه‌و پایه‌یه‌كی نه‌بوه‌و نیه. تا ئه‌و جیگایه‌ش كه به به‌شی كوردستان ده‌گه‌ریته‌وه، ئه‌م مقوله‌یه له‌لایه‌ن دوو حیزبی ناسیونالیستی كورده‌وه له 10- 12 سالی رابردوودا هینراوه‌ته ئاراوه. به‌لام جیاواز له‌مه ئه‌گه‌ر ناوه‌رۆكی فیدرالیزم له گشتی ترین حاله‌تی خۆیدا وه‌رگرین، وه‌كو جۆریك له لامه‌ركه‌زیه‌ت‌و صلاحیاتیكی محه‌لی بۆ ده‌سه‌لاتی ناوچه‌یی له چوارچیوه‌ی وولاتیكدا، ئه‌مه میژوویه‌كی كۆنتری هه‌یه له كوردستاندا، به تایبه‌تی له دوای جه‌نگی دووه‌می جیهانیه‌وه ئه‌مه له قالب‌و به‌یانی جۆراوجۆردا خواستی فیودال‌و سه‌ره‌ك عه‌شیره‌ت‌و بۆرژوا عه‌شایه‌ری كوردی بووه بۆ شه‌ریك بونه‌وه‌ی له ده‌سه‌لاتی سیاسی له‌گه‌ل ده‌وله‌تی مه‌ركه‌زیدا. له سه‌رده‌میكدا ئه‌مه به ئۆتۆنۆمی پیناسه كراوه‌و له هه‌ل‌ومه‌رجی دوای شه‌ری دووه‌می خه‌لیج‌و راپه‌رینی ئازار‌و پیكهاتنی په‌رله‌مانی ئه‌حزابی ناسیونالیستی كورددا، به فیدرالیزم فۆرمۆله كراوه.
فیودال‌و سه‌ره‌ك عه‌شیره‌ت‌و بۆرژواز ناسیونالستی كورد له هه‌موو سه‌رده‌میكدا ئه‌م خواست‌و ئامانجه‌ی خۆیان وه‌كو به‌دیل‌و ریگایه‌ك بۆ گه‌یشتنی خه‌لكی كوردستان به ئاوات‌و ئاره‌زوه‌كانیان، به تایبه‌تی رزگاربوون له سته‌می میللی، ده‌رخواردی خه‌لك داوه‌و هه‌ر به‌م پیه‌ش به ده‌وری خۆیان بردویانه‌ته ناو كۆمه‌لگای كوردستانه‌وه. به‌لام له راستیدا ئه‌مه به ئه‌ندازه‌ی تاله ده‌زویه‌ك به خواست‌و ویست‌و ئامانجه‌كانی خه‌لكی كوردستانه‌وه به‌ند نابیت. ئه‌گه‌ر ئامانجه‌كانی خه‌لك ئازادی‌و خۆشگوزه‌رانی‌و رزگاری له سته‌م‌و سه‌ركوت‌و هه‌لاواردنی میللی بیت، ئه‌وه خواستی لامه‌ركه‌زیه‌ت جا ئۆتۆنۆمی بیت یان فیدرالی دورو نزیك په‌یوه‌ندی به به‌دیهاتنی هیچ یه‌ك له‌وانه‌وه نیه. به‌لكو به پیچه‌وانه خۆی ده‌بیته هۆیه‌ك بۆ توندكردنه‌وه‌یان. جیاواز له هه‌ر لیكدانه‌وه‌و به‌لگه هینانه‌وه‌یه‌ك ته‌جروبه‌ی دوانزه سالی رابردووی كوردستان به ئاشكراتیرین‌و زیندوترین شیوه ئه‌م راستیه‌ی سه‌لماند. له‌م دوانزه ساله‌دا به لامه‌ركه‌زیترین شیوه كوردستان كه‌وته ده‌ست ئه‌حزابی ناسیونالیستی كورد، به‌لام نه‌ك هه‌ر ئه‌و خواست‌و ئامانجانه‌ی خه‌لك ده‌سته‌به‌ر نه‌كران‌و ته‌نانه‌ت هه‌ول‌و هه‌نگاویكیان له‌و ریگایه‌دا نیشاننه‌دا، به‌لكو ته‌واوی ده‌ورو كاكردیان له دژی سه‌رجه‌م ئه‌وانه به‌ریوه‌چوو. میژژوی 12 سالی رابردوی كوردستان ئه‌م راستیه‌ی تۆماركردوه. ناوه‌رۆكی واقعی خواستی فیدرالی شتیك نیه جگه له‌وه‌ی كه له ده‌سه‌لاتی سیاسی مه‌ركه‌زیدا ئه‌حزابی ناسیونالیستی كورد شه‌ریك بكریت‌و له كوردستانیشدا صلاحیاتیكی تایبه‌تیان پیبدریت بۆ درریژه‌دان به هه‌مان ئه‌و میژووه‌ی له دوانزه سالی رابردودا تۆماریان كردوه.
به‌لام مقوله‌ی فیدرالیزم له‌گه‌ل توندبونه‌وه‌ی هه‌ره‌شه‌ی ئه‌مریكا بۆ په‌لاماردانی عیراق وه‌كو مقوله‌یه‌كی پیناسه نه‌كراوو نارۆشن‌و سه‌رزاره‌كی ره‌واجی زیاتری په‌یدا كرد. جگه له ئه‌حزابی ناسیونالیستی كورد، چ ئه‌مریكاو چ هیزه ئیسلامی‌و عه‌شایه‌ریه‌كانی دیكه‌ی عیراقیش به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان له به‌كارهینانی ئه‌م مقوله‌یه‌دا په‌یداكرد. ئه‌مریكا له عمومیاتدا پشتیوانی له‌م مه‌سه‌له‌یه ده‌ربری به مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی ئۆپۆویسیونی بورژوازی به وشكه كه‌له‌ك بخاته به‌ره‌یه‌كه‌وه‌و له په‌یوه‌ست به مه‌سه‌له‌ی عیراقه‌وه وه‌كو ده‌سكه‌لا بۆ شه‌رو نه‌خشه‌كانی خۆی به‌كاریانبهینێ. واته هه‌م له زه‌مینه‌سازی به‌ریخستنی جه‌نگ كه‌لكیان لی وه‌رگریت، هه‌م له جه‌نگدا بیانكات به ده‌سكه‌لای خۆی‌و هه‌م دواتریش له چوارچیوه‌ی ئه‌وه‌ی كه خۆی ده‌سه‌لاتی سه‌راسه‌ری عیراق بگریته ده‌ست، له ئاستی ناوچه‌یدا ده‌ورو ده‌سه‌لاتیك بدات به شه‌ریكه بچوكه‌كانی. هه‌مان كلیشه به هه‌مان نارۆشنیه‌وه له‌لایه‌ن ده‌سته‌و تاقمی ئیسلامی‌و ناسیونالیستی عه‌شایه‌ری عه‌ربیشه‌وه قبول كرا چ به مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی دلی ناسیونالیسته كورده‌كان راگرن‌و چ به مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی ئه‌مه ببیته ریگایه‌ك كه له سبه‌ینێ‌ی دوای شه‌رو دابه‌ش كردنی ده‌سه‌لاتی عیراقدا ئه‌وانیش ناوچه‌ی تایبه‌تی خۆیان پێ ببریت.
ئیستا كه ئارایشدانه‌وه‌ی ده‌سه‌لاتی سیاسی عیراق بوه‌ته مه‌سه‌له‌ی گه‌رمی رۆژو جیگای مشت‌ومری هیزه‌كان، ده‌سته‌واژه‌ی نارۆشن‌و پیناسه نه‌كراوی فیدرالیزیش بوه‌ته ئه‌و مه‌ته‌له‌ی كه نه‌وشیروان مسته‌فا باسی ده‌كات. ناسیونالیسته كورده‌كان به پێ‌ی ئاره‌زووی خۆیان به فیدرالیزمی قه‌ومی یان جوغرافی لیكیده‌ده‌نه‌وه به مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی ده‌سه‌لاتی محه‌لی كوردستان بسپیدریت به‌وان، هیشتا ئه‌مه‌یان بۆ نه‌قه‌بلینراوه مه‌رجی ئه‌وه‌یان هه‌یه كه كركوكیشی له‌سه‌ر بیت. له‌لایه‌كی تره‌وه ئه‌مریكا به فیدرالیزمی پاریزگاو هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ی پیش‌تر باسمان كرد، لیكیده‌داته‌وه. ئه‌و ده‌یه‌وێ مه‌ركه‌زی ده‌سه‌لاتی سیاسی عیراق له ژیر ركیفی خۆیدا بیت، له‌هه‌مانكاتدا شه‌ریكه بچوكه‌كانی ببنه پالپشتی بۆ كۆنترۆلكردنی ناوچه جیاجیاكان. هیزه ئیسلامی‌و عه‌شایه‌ریه عه‌ره‌به‌كانیش ئه‌مه به گونجاو ده‌زانن بۆ ئه‌وه‌ی سوچیكی ده‌سه‌لات به خۆیان ببریت‌و هه‌ركامیان ناوچه‌كه‌یه‌ك بخنه ژیر ركیفی خۆیانه‌وه.
به‌لام فیدرالیزه كردنی عیراق به‌ده‌ر له‌وه‌ی كام شیوازی له هه‌موو ئه‌و شیوازانه‌ی ئیستا باسیان لی ده‌كریت، خراپتر‌و كاره‌ساتبارتره، له بنه‌ره‌ته‌وه ته‌رحیكی كۆنه‌په‌رستانه‌و ئاشوبگیرانه‌یه له دژی خه‌لك‌و ماف‌و ئازادیه‌كانیان. ده‌بیته مایه‌ی ئه‌وه‌ی هه‌ویه‌ی قه‌ومی‌و تائیفی‌و عه‌شایه‌ری بكریته ملی هه‌ر ناوچه‌یه‌كه‌وه‌و هه‌موو شار‌و دۆل‌و گردیك پیناسه‌یه‌كی به‌و جۆره‌ی بۆ بكریت. ئه‌مه‌ش زه‌مینه‌ی شه‌روكیشه‌یه‌كی نه‌براوه پیكده‌هینیت بۆ دابه‌شكردنیان. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له هه‌ر رۆژگاریكدا به پێ‌ی هاوسه‌نگی ئه‌و رۆژه له‌سه‌ر ئه‌م دابه‌شكردنه ببرینه‌وه، هه‌میشه زه‌مینه‌ی ئه‌وه هه‌یه كه به گۆرانی هاوسه‌نگی هیزه‌كان جاریكی دیكه شه‌روكیشه له سه‌ر دابه‌شكردنه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێ به‌رپابیته‌وه.
فیدرالیزم له هه‌مانكاتدا له پال ئه‌وه‌ی مۆری قه‌ومی‌و تائیفی‌و عه‌شایه‌ری به‌سه‌ر ناوچه جیاجیاكاندا داده‌بریت، ده‌بیته بنه‌مای پیناسه‌كردنی قه‌ومی بۆ ده‌وله‌تی مه‌ركه‌زی، هه‌ر به‌و جۆره‌ی كه ئیستا ده‌بینین هیزه‌كانی به‌ره‌ی راست به ناسیونالیسته كورده‌كانیشه‌وه هاوران له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌وله‌تی مه‌ركه‌زی به ده‌وله‌تیكی عه‌ره‌بی پیناسه بكریت‌و له پالیه‌وه ده‌سه‌لاتی محه‌لی له ئاستی ناوچه‌كاندا پیناسه‌ی قه‌ومی دیكه یان تائیفی‌و عه‌شایه‌ری هه‌بیت. ئه‌مه‌ش ده‌بیته بنه‌مایه‌ك بۆ هه‌لاواردن‌و دانی پله‌و پایه‌ی جیاواز به هاولاتیان.
ئاكامیكی دیكه‌ی فیدرالیزم به‌و جۆره‌ی له پیشه‌وه نیشاندرا به كرده‌وه ده‌بیته مایه‌ی ئه‌وه‌ی كه خه‌لكی هه‌ر ناوچه‌یه‌ك راپیچ بكرین بۆ ژیر بالی هیزو تاقیمكیی كۆنه‌په‌رست. به‌م جۆره‌ش به‌ده‌ر له‌وه‌ی كه به پێ‌ی ده‌ستور ده‌سه‌لاته محه‌لیه فیدراله‌كان چ صلاحیه‌تیكیان پێ ده‌دریت، به كرده‌وه هه‌ر ناوچه‌یه‌ك به پێ‌ی ماهیه‌تی ئه‌و هیزه‌ی به‌سه‌ریدا زاله، به به‌هانه‌ی كلتور‌و دین‌و مه‌زهه‌ب، به قانونیك به‌ریوه ده‌بریت. ئه‌مه‌ش پشیویه‌كی كۆمه‌لایه‌تی گه‌وره ده‌خولقینێ‌و فه‌زایه‌كی سه‌خت‌و خه‌ته‌رناك بۆ ژیانی هاولاتیان پیكده‌هینێ. به‌كرده‌وه هه‌موو ماف‌و ئازادیه‌كانیان ده‌خاته ژیر پێ له‌قه‌ی هیزه ئیسلامی‌و قه‌ومی‌و عه‌شایه‌ریه‌كانه‌وه‌و ئه‌م سیناریۆ ره‌شه‌ی ئیستا ده‌كات به حاله‌تیكی نۆرمال‌و به‌رده‌وام.
جیاواز له هه‌موو ئه‌وانه خودی كیشه له‌سه‌ر فیدرالیزم‌و شیوه‌كانی ده‌بیته هه‌ره‌شه‌یه‌كی گه‌وره له‌سه‌ر كۆمه‌لگا، هه‌ر ئیستا سه‌ره‌تاكانی ده‌ستی پێ‌كردوه‌و هه‌ره‌شه‌ی ناسیونالیسته كورده‌كان بۆ “عصیانی مه‌ده‌نی”و په‌نابردنی تاقمه ئیسلامیه‌كان بۆ تیرۆر‌و هه‌ره‌شه‌ی شمشیر، به‌لگه‌كانی ئه‌م راستیه‌ن. حیزبه ناسیونالیسته كورده‌كان له هه‌موان توندتر پێ له‌سه‌ر فیدرالیزمی قه‌ومی یان “جوغرافی” بۆ كوردستان داده‌گرن‌و كارتی فشاری “عصیانی مه‌ده‌نی”یان بۆی راكیشاوه، به‌لام ته‌رحه‌كه‌یان به‌ده‌ر له ماهیه‌ته‌كه‌ی ته‌نانه‌ت له‌رووی حقوقیه‌وه به ته‌واوی بێ پایه‌یه. ئه‌گه‌ر بریاربیت عیراق بكریت به دوو یان چه‌ند ولایه‌تی فیدراله‌وه، ئه‌م بریاره په‌یوه‌سته به هه‌موو خه‌لكی عیراقه‌وه نه‌ك ته‌نها به خه‌لكی یه‌ك ناوچه‌یه‌كه‌وه. ناسیونالیسته كورده‌كان كه به ناوی خه‌لكی كوردستانه‌وه قسه ده‌كه‌ن، ئه‌و راستیه فه‌رامۆش ده‌كه‌ن كه خه‌لكی كوردستان ده‌توانن بریاربده‌ن له عیراق جیابنه‌وه‌و ده‌وله‌تیكی سه‌ربه‌خۆ دامه‌زرینن، به‌لام ناتوانن به‌سه‌ر هه‌موو خه‌لكی عیراقدا فه‌رزی بكه‌ن كه له چوارچیوه‌ی یه‌ك ده‌وله‌تداو له په‌یوه‌ندیه‌كی فیدرالیدا له‌گه‌لیان بژین. لینین به دروست مافی جیابونه‌وه‌ی به مافی ته‌لاق لیكچواندوه، منصور حكمتیش به دروست فیدرالیزمی به چه‌ندژنه لیكچواندوه. مانای وایه لایه‌ك ده‌توانێ جیابیته‌وه‌و پیكه‌وه‌ژیان كۆتایی پیبهینێ، به‌لام ناتوانێ یه‌كلایه‌نه پیكه‌وه‌ژیانی مه‌رجدارو جیگا مه‌به‌ستی خۆی بسه‌پینێ.
به هه‌موو ئه‌وبه‌لگانه‌ی سه‌ره‌وه فیدرالیزم له روانگه‌ی ئازادی‌و یه‌كسانی‌و حیزبی كۆمۆنیستی كریكاریه‌وه ته‌رحیكی كۆنه‌په‌رستانه‌و دژی ئازادیه‌و له‌گه‌ل به‌رژه‌وه‌ندیه ئینسانیه‌كانی خه‌لكی سه‌راسه‌ری عیراقدا ده‌كه‌ویته ناكۆكی تونده‌وه. له‌سه‌ر ئه‌م بناغه‌یه‌ش ئیمه نه ته‌نها ره‌تی ده‌كه‌ینه‌وه به‌لكو مه‌حكومی ده‌كه‌ین. له به‌رامبه‌ر فیدرالیزمدا ئیمه پێ له‌سه‌ر (یه‌ك ده‌وله‌ت‌و یه‌ك قانون) به‌و ناوه‌رۆكه‌وه كه له پیشه‌وه باسكرا، داده‌گرین. له‌م پیناوه‌دا پیویسته خه‌باتی جه‌ماوه‌ری ئازادیخواز‌و سته‌مدیده‌ی هه‌موو ناوچه‌كانی عیراق به كوردستانه‌وه له ریزیكی یه‌كپارچه‌دا لیكهه‌لپیكریت له پیناو دامه‌زراندنی حكومه‌تیكی غه‌یره قه‌ومی‌و غه‌یره دینی سكولاردا كه مافی یه‌كسانی سه‌رجه‌م هاولاتیان مسۆگه‌ر بكات.