به‌شی چواره‌م:
رێبوار ئەحمەد:
چونه‌ده‌ره‌وه‌ی هیزه‌كانی ئه‌مریكا
شه‌رو داگیركاری‌و مانه‌وه‌ی هیزه‌كانی ئه‌مریكا له عیراقدا، مایه‌ی خولقان‌و دریژه‌كیشانی سیناریۆی ره‌شی ئیستایه. كۆتایهاتنی ئه‌م سیناریۆیه‌و به‌رپاكردنی هه‌ل‌ومه‌رجیك كه له سایه‌یدا ئه‌منیه‌ت‌و خۆشگوزه‌رانی‌و ئازادی بگه‌ریته‌وه بۆ خه‌لك، به‌بێ چونه‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م هیزانه ئیمكانی نیه. خه‌لكی عیراق به دریژایی 13 سالی رابردوی به قولترین شیوه سیاسه‌ته دژی ئینسانیه‌كانی ئه‌مریكایان له دژی خۆیان به كرده‌وه هه‌لسه‌نگاندوه، كوشتاریكی بێ شومار كه ئه‌مریكا به جه‌نگ‌و بۆمباران‌و حصاری ئابوری له خه‌لكی عیراقی كردوه، برسیتی‌و مه‌حرومیه‌تیك كه ئه‌مریكا به‌سه‌ر خه‌لكی عیراقدا سه‌پاندویه‌تی، ویرانكاریه‌ك كه له ژیرخانی ئابوری‌و مه‌ده‌نیه‌ت‌و خزمه‌تگوزاریه كۆمه‌لایه‌تیه‌كاندا خولقاندویه‌تی، هه‌روه‌ها پاشه‌وپاش گه‌رانه‌وه‌یه‌ك كه به‌سه‌ر ئه‌م كۆمه‌لگایه‌ی هیناوه، به نرخی كاره‌سات‌و مه‌حرومیه‌تیكی گه‌وره له‌سه‌ر خه‌لكی عیراق ته‌واو بووه. دوا ئاكامی سیاسه‌ته‌كانیشی ئه‌و سیناریۆ ره‌شه‌یه كه ئیستا ئه‌م كۆمه‌لگایه تیایدا ده‌سوتێ. هه‌موو ئه‌مانه ناره‌زایه‌تیه‌كی فراوانیان له ده‌رونی خه‌لكی عیراقدا به‌رامبه‌ر ئه‌مریكا پیكاهیناوه.
هه‌رارو هوریای ّ”جه‌نگی ئازادی عیراق‌و كۆتایهینان به دكتاتۆریه‌تی صدام حیسن”، به هه‌موو چه‌واشه‌كاریه‌كانیه‌وه نه‌یتوانی كاره‌ساتی ئه‌م 13 ساله له بیر‌و هۆشی خه‌لكی عیراقدا كالبكاته‌وه. ئه‌مرۆش ئه‌م خه‌لكه به‌و جۆره چاو له ئه‌مریكا ده‌كه‌ن كه له رابردوودا ئه‌و مه‌ینه‌تیانه‌ی به‌سه‌ر هیناون‌و ئیستاش وه‌كو هیزیك چاوی لی ده‌كه‌ن كه به هیرشی سه‌ربازی كۆمه‌لگای عیراقی داگیركردوه‌و هه‌موو ئیراده‌یه‌كی خه‌لكی ئه‌م كۆمه‌لگایه‌ی له ژیر پیناوه، ئاكامی ئه‌و جه‌نگه‌ش كه گوایه بریاربوو خه‌لكی عیراق له سه‌ركوت‌و بێ‌مافی‌و دكتاتۆریه‌ت رزگار بكات، به كرده‌وه شتیك نه‌بوو جگه له نوقم كردنی كۆمه‌لگا له سیناریۆی ره‌ش‌و بوار كردنه‌وه بۆ سه‌رهه‌لدان‌و په‌ره‌گرتنی جۆره‌ها هیزو ده‌سته‌و تاقمی كۆنه‌په‌رست كه به ملهوری‌و سه‌ره‌نیزه سه‌رتایترین ماف‌و ئازادیه‌كانی خه‌لكیان له ژیرپیناوه.
هه‌موو ئه‌مانه چونه‌ده‌ره‌وه‌ی هیزه‌كانی ئه‌مریكایان كردوه به خواستیكی فراوانی خه‌لك‌و مه‌رجیكی كۆتایهاتنی ئه‌م سیناریۆ ره‌شه. به‌لام هاوشان له‌گه‌ل ئه‌مه ئه‌و ترسه ده‌خریته به‌رده‌م ئه‌م خواسته‌ی خه‌لك كه ئه‌گه‌ر له ئیستادا ئه‌مریكا له عیراق برواته‌ده‌ره‌وه، هه‌ل‌ومه‌ج خراپتر ده‌بیت‌و ده‌سته‌وتاقمه ئیسلامیه‌كان زیاتر ده‌ست ئاوه‌لا ده‌بن بۆ گیانی خه‌لك. گومان له‌وه نیه كه ئیستا ئیسلامی سیاسی بوه‌ته خه‌ته‌ریكی جدی له‌سه‌ر عیراق‌و ناوچه‌كه كه پیویسته ناكام بكریته‌وه. به‌لام له راستیدا خودی شه‌ری ئه‌مریكاو داگیركردنی عیراق مه‌یدانی به‌روی ئیسلامی سیاسی‌دا كردوه، مانه‌وه‌ی هیزه‌كانی ئه‌مریكاش له عیراقدا ده‌بیته مایه‌ی ئاوه‌لا مانه‌وه‌ی ده‌رگا به‌رووی به‌هیزبونه‌وه‌ی ئیسلامی سیاسی‌دا.
شه‌ری ئه‌مریكاو مانه‌وه‌ی هیزه‌كانی، مایه‌ی به‌هیزكردنی ئیسلامی سیاسین.
سیاسه‌ته دژی ئینسانیه‌كانی ئه‌مریكاو له‌شكركیشی ملهورانه‌و پاساو هه‌لنه‌گری له دژی عیراق كه كه‌وته به‌ر ناره‌زایه‌تی‌و بیزای جه‌ماوه‌ری ملیونی خه‌لكی دنیا، بواری كرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئیسلامی سیاسی كه دوای كاره‌ساتی 11ی سه‌پته‌مبه‌ر كه‌وته‌به‌ر نه‌فره‌تی به‌شه‌ریه‌تی موته‌مه‌دنی جیهان‌و له شه‌ری ئه‌فغانستاندا دوچاری ناكامیه‌كی گه‌وره‌هاتبوو، جاریكی دیكه ببوژیته‌وه‌و كه‌مامه‌ی وه‌ستانه‌وه دژی ملهوری‌و جه‌نگی ئه‌مریكا له سه‌ر بكات‌و وه‌كو نوینه‌ری ناره‌زایه‌تی خه‌لك به تایبه‌ت له دنیای عه‌ره‌بدا خۆی بنوینێ. ئه‌مه هه‌مان ئه‌و پیشبینیه بوو كه ئیمه له سه‌ره‌تای ده‌ست پێ‌كردنی هه‌ره‌شه‌كانی ئه‌مریكاوه رامانگه‌یاند. ره‌وتی واقعی نزیك به یه‌كسالی رابردوو ئه‌م راستیه‌ی سه‌لماند. تا ئه‌و جیگایه‌ش كه به ده‌وری ئه‌مریكا له خودی ساحه‌ی سیاسی عیراقدا ده‌گه‌ریته‌وه، هیچ شتیك له‌وه رۆشنتر نیه كه نه‌ك ده‌وری دژایه‌تی‌و به‌ربه‌ست كردنی مه‌دی ئیسلامی سیاسی ناگیریت، به‌لكو گه‌وره‌ترین وه‌زنه‌ی پیداون له‌و مه‌جلس‌و ئیداراته‌ی كه پیكیهیناوه. بوونی هیزه‌كانی ئه‌مریكا له عیراقدا بوه‌ته مایه‌ی به‌هیزكردنی هه‌موو باله‌كانی ئیسلامی سیاسی، ئه‌وانه‌ی له به‌رامبه‌ر ئه‌مریكاو له جه‌بهه‌ی “مقاوه‌مه‌ت به‌رامبه‌ر داگیركه‌ران” راوه‌ستاون، وجودی هیزه‌كانی ئه‌مریكایان كردوه به به‌هانه‌یه‌ك بۆ هیزكۆكردنه‌وه‌و خۆ نواندن، ئه‌وانه‌شی كه له چوارچیوه‌ی نه‌خشه‌ی ئه‌مریكادا راوه‌ستاون، زۆرترین ئیمتیازیان له ئه‌مریكا وه‌رگرتووه.
بۆیه ئه‌مریكاو نه‌خشه‌كانی فاكته‌ری به‌هیزكردنی ئیسلامی سیاسی بوون‌و مانه‌وه‌شی له عیراق هه‌ر ئه‌و ئاكامه‌ی ده‌بیت، ئه‌وه‌ی كه به ره‌واله‌ت ئه‌مریكا ریگای نه‌داوه ده‌سه‌لات یه‌كسه‌ره بكه‌ویته ده‌ستی ئیسلامیه‌كان‌و ئه‌مه به جۆریك له به‌رگرتنی مه‌دی ئیسلامی سیاسی لیكده‌دریته‌وه، له راستیدا ریشه ئه‌صلیه‌كه‌ی ده‌گه‌ریته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه هاوسه‌نگی هیز له كۆمه‌لگای عیراقدا به جۆریكه كه بواری نادات ده‌سه‌لات بۆ ئیسلامی سیاسی یه‌كلابیته‌وه، ئه‌مریكاش به‌پێ‌ی ئه‌م هاوسه‌نگیه مامه‌له ده‌كات. ئه‌گینا كیشه‌یه‌كی بنه‌ره‌تی نیه له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی كه وه‌كو ئه‌فغانستان كۆمه‌لیك داروده‌سته‌ی ئیسلامی‌و عه‌شیره‌تی گویرایه‌لی خۆی بكاته كابوس به‌سه‌ر خه‌لكه‌وه. كیشه‌ی له‌گه‌ل ئه‌وه نیه كه سه‌پاندنی ئه‌حكامی ئیسلامی‌و كۆیلایه‌تی ژنان‌و سه‌ركوتكردنی مه‌ده‌نیه‌ت‌و بێ مافی خه‌لكدا نیه، ئه‌مه به شیوه‌ی جۆراوجۆر راسته‌وخۆ له ده‌می به‌رپرسانی ئه‌مریكاوه راگه‌یه‌نراون. ئه‌مریكا ته‌نها كیشه‌ی له‌گه‌ل ئه‌و ره‌وته ئیسلامیانه هه‌یه كه سه‌رچلی ده‌كه‌ن‌و مل بۆ سیاسه‌ته‌كانی دانانه‌وینن، ئه‌وانه‌ش به‌راستی له‌م شه‌رو ناكۆیه له‌گه‌ل ئه‌مریكا كه‌لكیان وه‌رگرتوه‌و هیزیان پێ گرتوه نه‌ك به پیچه‌وانه‌وه.
ناكام كردنه‌وه‌و له‌كارخستنی ده‌وری ئیسلامی سیاسی مه‌سه‌له‌یه‌كه بوه به ریشی خه‌لكی عیراقه‌وه‌و ده‌بێ راسته‌خۆ ئه‌م خه‌لكه بچیته پای، خۆدانه پال سیاسه‌ت‌و نه‌خشه كۆنه‌په‌رستانه‌كانی ئه‌مریكا ئه‌م شه‌ره له ریشی خه‌لك ناكاته‌وه. به پیچه‌وانه كه‌مپی بزووتنه‌وه‌ی سۆسیالیستی‌و ئازادیخوازی‌و سكولاری خه‌لكی عیراق به‌و راده‌یه‌ی كه ده‌توانێ ده‌بیته هیزیكی چالاك‌و كاریگه‌ر بۆ چونه‌ده‌ره‌وه‌ی هیزه‌كانی ئه‌مریكا، به هه‌مان راده ده‌توانێ گشت هاوسه‌نگی هیز به قازانجی خۆی بگۆریت‌و ژیرپێ‌ی ئیسلامی سیاسی خالی‌و فشۆل بكاته‌وه. چونه‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا میحوه‌ریكی سه‌ره‌كیه له شكلدان به ئاینده‌ی عیراق، هیزو به‌ره‌یه‌ك كه له وه‌لام به‌م خواست‌و پیویستیه‌دا ده‌وری كاریگه‌ری نه‌بیت، له شكلدان به ئاینده‌ی عیراقیشدا ده‌وریكی كاریگه‌ری نابیت، پیچه‌وانه‌كه‌یشی دروسته. جیهیشتنی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه بۆ ئیسلامی سیاسی، مانای قه‌رارگرتنه له په‌راویزی ره‌وه‌نده سیاسه‌كان‌و جیهیشتنی ئاینده‌ی سیاسی عیراقه بۆ ئیسلامی سیاسی.
به‌لام جیاواز له جیگاو شوینی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه له‌سه‌ر شكلدان به داهاتوی عیراق، هیچ شتیك له‌وه ئاشكراترو حاشه‌هه‌لنه‌گرتر نیه كه ئه‌مرۆ بونی هیزه‌كانی ئه‌مریكا له عیراقدا خه‌ته‌رترین فه‌زای تیرۆریستی‌و نا ئه‌منی دروستكردوه، شیرازه‌ی كۆمه‌لگاو مه‌ده‌نیه‌تی داروخاندوه، بواری بۆ ژیانی خه‌لك نه‌هیشتوه‌ته‌وه….به هه‌موو ئه‌م به‌لگانه ده‌بێ له عیراق بكریته‌ده‌ره‌وه. به‌لام چونه‌ده‌ره‌وه‌ی هیزه‌كانی ئه‌مریكا خواست‌و شیعاریكی وشك‌و یه‌كلایه‌نه نیه، یان به مانایه‌كی دیكه خۆی له خۆیدا ناتوانێ مه‌به‌ستیك بیت كه خه‌لك به ئامانجه‌كانی بگه‌یه‌نێ. خه‌لكی عیراق له پیناو نان‌و ئه‌منیه‌ت‌و ئازادی‌و ئاینده‌یه‌كی باشتردا خواستی چونه‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكایان به‌رزركردوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش پیویستی به‌وه‌یه ئه‌م خه‌باته له ده‌وری ستراتیژیكی رۆشن‌و هه‌مه‌لایه‌نه برواته پیشه‌وه كه بتوانێ ئامانجه‌كانی خه‌لك مسۆگه‌ر بكات. هیچ هیزو بزوتنه‌وه‌یه‌ك نیه كه هه‌ستی به ره‌تكردنه‌وه‌ی هه‌ل‌ومه‌رجیك‌و جیگاكه‌ی به خله بیه‌لیته‌وه‌و به‌دیلی خۆی له جیگای داده‌نیت. بزووتنه‌وه‌یه‌كیش كه حیزبی كۆمۆنیستی كریكاری بۆ سازدان‌و رابه‌ری كردنی تیده‌كۆشیت، بزووتنه‌وه‌یه‌كه كه ده‌بێ هاوكات له‌گه‌ل كردنه‌ده‌ره‌وه‌ی هیزه‌كانی ئه‌مریكا، ده‌وری ئیسلامی سیاسی‌و هیزه قومی‌و عه‌شایه‌ره‌كان له كار بخاات‌و سیناریۆی ره‌ش كۆتایی بهینێ‌و به‌دیلیكی ئینسانی‌و سكولارو پیشكه‌وتوانه له جیگای به‌رپا بكات. ئه‌وه‌ی ده‌توانێ زامنی ئه‌مه بكات بزووتنه‌وه جه‌ماوه‌ری فراوانی كریكاران‌و ژنان‌و لاوان‌و خه‌لكی ئازادیخواز‌و سكولاره، وه‌كو بزووتنه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری‌و به‌هیزی سه‌راسه‌ری له ده‌وری پلاتفۆرمیكی رۆشن به‌رابه‌ری حیزبی كۆمۆنیستی كریكاری، كه هاوكات له‌گه‌ل كردنه‌ده‌ره‌وه‌ی هیزه‌كانی ئه‌مریكا، ده‌توانێ له ریگای به‌رپاكردنی حومه‌تیكی سكولاری غه‌یره قه‌ومی‌و غه‌یره دینیه‌وه نان‌و ئه‌منه‌یت‌و ئازادی له كۆمه‌لدا مسۆگه‌ر بكات، چاره‌سه‌ری گونجاو بۆ سه‌رجه‌م كیشه‌كانی كۆمه‌لگا بخاته‌روو، هه‌روه‌ها ده‌وری ئیسلامی سیاسی‌و هیزه كۆنه‌په‌رسته‌كانیش له‌كار بخات.
بێ گومان چونه‌ده‌ره‌وه‌ی هیزه‌كانی ئه‌مریكاو به‌رپاكردنی ده‌سه‌لاتیكی سكولاری غه‌ییره قه‌ومی‌و غه‌یه‌ره دینی پشتبه‌ستو به به‌شداری‌و ده‌خاله‌تی راسته‌خۆی خه‌لك، به تایبه‌ت له هه‌ل‌ومه‌رجی ئالۆزو سه‌ختی ئیستادا، پیویسته له چوارچیوه‌ی نه‌خشه‌یه‌كی رۆشن‌و پرۆسه‌یه‌كی عه‌مه‌لی ووردا برواته پیشه‌وه. ئه‌مه ده‌توانێ زامنی ئه‌وه بیت كه هه‌ل‌ومه‌رجه‌كه‌و ئه‌منیه‌تی خه‌لك به‌ره‌وباشتر بروات. سه‌رخه‌تی ئه‌م نه‌خشه‌و پرۆسه‌یه له به‌شی دووه‌می ئه‌م زنجیره ووتاره‌دا باسكراوه. كه به كورتی بریتیه له پیكهاتنی حكومه‌تیكی كاتی له نیونه‌رانی خه‌لك، بۆ به‌ده‌سته‌وه گرتنی ئیداره‌ی كۆمه‌لگای عیراق به مه‌به‌ستی ده‌سته‌به‌ركردنی نان‌و ئه‌منیه‌ت‌و ئازادی، هه‌روه‌ها فه‌راهه‌م كردنی زه‌مینه‌و پیداویستیه‌كانی هه‌لبژاردنیكی سه‌راسه‌ری بۆ بریاردان له‌سه‌ر ده‌وله‌تی ئاینده‌ی عیراق. ئه‌گه‌ر ده‌وله‌تی كاتی له ئیستادا بۆ دابینكردنی ئه‌منیه‌ت پیویستی به كۆمه‌ل‌و هاوكاری هه‌بیت، ده‌كرێ هیزی نیو ده‌وله‌تی جیاواز له هیزه‌كانی ئه‌مریكاو هاوپه‌یمانه‌كانی شه‌ری له دژی عیراق، ئه‌م كۆمه‌ك‌و هاوكاریه دابین بكات. چونكه وه‌كو له پیشه‌وه باسكرا مانه‌وه‌ی هیزه‌كانی ئه‌مریكا له ژیر هه‌ربیانویه‌كدا بیت نه‌ك كۆمه‌ك به دابینكردنی ئه‌منیه‌ت ناكات به‌لكو زیاتر ئه‌منیه‌ت تیكده‌دات.
مه‌سه‌له‌ی كورد
ده‌یان ساله مه‌سه‌له‌ی كورد یه‌كیكه له كیشه سیاسه سه‌ره‌كیه‌كانی كۆمه‌لگای عیراق كه كاریگه‌ری زه‌قی خۆی له‌سه‌ر هه‌موو كۆمه‌لگاكه داناوه. بێ چاره‌سه‌ر مانه‌وه‌ی ئه‌م كیشه‌یه گشت كۆمه‌لگاو ژیانی دانیشتوانه‌كه‌ی به كوردزمان‌و عه‌ره‌بزمانه‌وه دوچاری ئالۆزی‌و بشیوی‌و دوبه‌ره‌كایه‌تی‌و كاره‌ساتی گه‌وره كردوه. ئاكامی ئه‌م كیشه‌یه ته‌نها به سته‌م‌و چه‌وسانه‌وه له‌سه‌ر خه‌لكی كورد زمان ته‌واو نه‌بووه، به‌لكو ته‌نانه‌ت خه‌لكی عه‌ره‌ب زمانیش كه به رواله‌ت به هۆی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌وه ئیمتیازیان پێ برواوه، له واقعدا كراون به قوربانی شوفینیزمی عه‌ره‌ب. ساله‌هایه خه‌لكی عه‌ره‌ب زمان له‌شه‌ری رژیمی فاشیستی به‌عسدا دژی خه‌لكی كوردستان به كوشت ده‌درین‌و ده‌كرین به قوربانیی به‌بێ ئه‌وه‌ی جگه له نه‌هامه‌تی هیچ ده‌سكه‌وتیكیان بووبێ. سیاسه‌تی ته‌عریب‌و ته‌رحیل، ئه‌گه‌ر كوردزمانه‌كانی دوچاری مالویرانی‌و ده‌ربه‌رده‌ری‌و ژیانی ئاواره‌ی ناو ئۆردوگا زۆره ملیكان كردوه، له راستیدا نه‌ك هه‌ر هیچ ده‌سكه‌وتیكی بۆ خه‌لكی عه‌ره‌ب زمانیش نه‌بووه، به‌لكو به‌جۆریكی دیكه گیرۆده‌ی مه‌ینه‌تی كردون .
دابینكردنی خانوبه‌ره‌ی شیاو بۆ هه‌موو هاولاتیان، كه مافیكی سه‌ره‌تایی‌و ساده‌ی هه‌موو دانیشتوانه، له لایه‌ن رژیمی فاشیستی به‌عسه‌وه كراوه‌ته لایه‌نیكی سیاسه‌تی فاشیانه‌ی ته‌عریب‌و ته‌رحیل. رژیمی به‌عس كه‌لكی له هه‌ژاری‌و بیخانه‌ولانه‌یی دانیشتوانی جنوب‌و ناوه‌راستی عیراق وه‌رگرت، بۆ ئه‌وه‌ی به دانی سه‌رپانه‌یه‌ك بیانكاته خۆراكی شه‌رو سیاسه‌تی فاشیانه‌ی خۆی. به‌م جۆره‌ش ئاوی كیشه‌و دوبه‌ره‌كایه‌تیه‌كی رشت كه نه ته‌نها كوردزمانه‌كان به‌لكو عه‌ره‌ب زمانه‌كانیش باجی ئه‌مه‌یان به مالویرانی‌و ده‌ربه‌ده‌ری‌و به كوشتچونی ئازیزانیان داوه‌ته‌وه. ئه‌وه واقعیه‌تیكی حاشاهه‌لنه‌گره كه هاولاتیانی عه‌ره‌بزمان له سایه‌ی ده‌سه‌لاتی شۆفینیستانه‌ی ناسیونالیزمی عه‌ره‌بدا، به پله یه‌ك‌و هاولاتیانی كوردزمان به پله‌دوو چاویان لی كراوه، به‌م پیه‌ش یه‌كه‌میان له چاو دووه‌میان له زۆر بواردا ئیمتیازاتیكی هه‌بووه، به‌لام له راستیدا ئه‌م ئیمتیازاته ته‌نها به به‌راورد له‌گه‌ل بێ‌مافی هاولاتیانی كوردزماندا ده‌توانێ مانا په‌یدابكات، ئه‌گینا له واقعدا ئه‌و ئیمتیازاته خۆی شتیك نه‌بوه جگه له جۆریكی تری بیمافی‌و سوكایه‌تی‌و كۆیله بوون. مه‌به‌ست له‌م پیشه‌كیه ئه‌وه‌یه كه كیشه‌ی كورد‌و به‌ریوه‌بردنی سته‌م له‌سه‌ر خه‌لكی كوردستان، هه‌رچه‌نده به‌شی گه‌وره‌ی ئاكامه كاره‌ساتباره‌كانی له ئه‌ستۆی خه‌لكی كوردزمان كه‌وتوه به‌لام له هه‌مانكاتدا وه‌كو ته‌لیكی دركاوی له ملی هه‌موو خه‌لكی عیراق ئالكاوه. روونبونه‌وه‌ی ئه‌م راستیه له چه‌ند لاوه كۆمه‌ك ده‌كات به رزگاری خه‌لكی كوردستان له سته‌می میللی‌و له‌به‌ینبردنی ئه‌و قلشته‌ی كه به هۆی سیاسه‌تی شۆڤینیستانه‌ی ناسیونالیزمی عه‌ره‌ب‌و كاردانه‌وه‌ی قه‌ومپه‌رستانه‌ی ناسیونالیزمی كورده‌وه له نیوان خه‌لكی كوردزمان‌و عه‌ره‌بزماندا پیكهینراوه. له‌لایه‌كه‌وه ریگاده‌گریت له‌وه‌ی خه‌لكی عره‌بزمان ببنه زه‌خیره‌ی ناسیونالیزمی عه‌ره‌ب‌و ته‌نانه‌ت ده‌یانكات به پالپشتی خواست‌و خه‌باتی خه‌لكی كوردستان بۆ رزگاربوون له سته‌می میللی. له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه ریگا ده‌گریت له‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌په‌رستانی ناسیونالیستی كورد خه‌باتی ئازادیخوازانه‌ی خه‌لكی كوردستان له دژی سته‌می میللی، بكه‌ن به زه‌خیره‌ی شه‌رو كیشه‌ی قه‌ومی له‌سه‌ر ده‌سه‌لاتی سیاسی، سه‌رئه‌نجام گیانی هاوپشتی‌و هاوچاره‌نوسی له نیوان خه‌لكی كوردزمان‌و عه‌ره‌بزمان به‌هیز ده‌كات‌و ئه‌مه‌ش كۆمه‌ك به ئازادی‌و به‌خته‌وه‌ری هه‌موان ده‌كات.
پایه‌كانی كیشه‌ی كورد
بناغه‌ی كیشه‌ی كورد له‌وه‌وه ده‌ست پی ده‌كات كه رژیمه شۆفینیسته عه‌ره‌بیه یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی عیراق، ده‌وله‌تی عیراقیان وه‌كو ده‌وله‌تیكی عه‌ره‌بی‌و عیراقیان به به‌شیك له نیشتمانی عه‌ره‌ب پیناسه كردوه، ئه‌مه وه‌كو روكنیكی سه‌ره‌كی ده‌ستورو یاسای وولات له‌سه‌ر ده‌می رژیمی به‌عسدا تا ئه‌وپه‌ری راده‌ی خۆی زه‌قكرایه‌وه. به‌م پیه‌ش هاولاتیانی كوردزمان وه‌كو میوانی سه‌ر “خاكی نیشتمانی عه‌ره‌ب” له سایه‌ی “ده‌وله‌تی عه‌ره‌بیدا” به وینه‌ی هاولاتی پله دوو چاویان لی كرا‌و له زۆر مافی سه‌ره‌تایی هاولاتی بوون بێ به‌ش كران‌و خرانه ژیر سته‌می میللیه‌وه. له به‌رامبه‌ر ئه‌م زولم‌و سته‌مه‌دا مقاوه‌مه‌تیكی فراوان‌و هه‌مه‌گیری كۆمه‌لایه‌تی ده‌ستی پێ كرد، كه به درندانه‌ترین شیوه له‌لایه‌ن رژیمی مه‌ركه‌زیه‌وه هه‌ولی سه‌ركوتكردنی دراوه.
سته‌می میللی هه‌رچه‌نده روكنی سه‌ره‌كی كیشه‌ی كوردی پیكیهنا به‌لام ته‌نها روكنی نه‌بوو، به‌لكو چینه داراكانی كوردستان (فیوداله‌كان، سه‌رك خیل‌و عه‌شیره‌ته‌كان، بورژواكان) به مه‌به‌ستی به ده‌ستهینانی سهمی خۆیان له ده‌سه‌لاتی سیاسی‌دا سته‌می میللی‌و مقاوه‌مه‌تی خه‌لكی كوردستانیان به ده‌سته‌وه گرت‌و به زالكردنی ئاسۆی ناسیونالیستی به‌سه‌ریدا كردیان به ئامرازی گه‌یشتن به مه‌رامه‌كانی خۆیان. به‌م جۆره كیشه‌كه ئالۆزتر بوه‌و خواستی شه‌ریكبونه‌وه‌ی ناسیونالیزمی كورد بوه روكنیكی دیكه‌ی مه‌سه‌له‌ی كورد. ئه‌مه به تایبه‌ت له غیابی به‌دیلی چه‌پ‌و كۆمۆنیستی‌و پیشكه‌وتوانه‌دا، پێ‌ی ناسیونالیزمی له مقاوه‌مه‌تی خه‌لكی كوردستان دژی سته‌می میللی به‌هیزكردو ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه‌ی به‌لاریدابردو دوری خسته‌وه له ئامانجه ئازادیخوازانه‌كه‌ی. نه‌ته‌وه‌په‌رستی‌و ناسیونالیسزمی كورد كرا به وه‌لامی شۆفینیزم‌و فاشیزمی ناسیونالیزمی عه‌ره‌بی.
كیشه‌ی كورد‌و ئه‌لته‌ناتیوه‌كان
كۆمۆنیزمی كریكاری له‌و ساته‌وه كه وه‌كو هیزیكی سیاسی پێ‌ی ناوه‌ته مه‌یدانی سیاسه‌تی كۆمه‌لگاوه به توندی دژی سته‌می میللی له‌سه‌ر خه‌لكی كوردستان راوه‌ستاوه‌ته‌وه‌و ریگاچاره‌ی گونجاوو عه‌مه‌لی ئه‌م كیشه‌یه‌ی به مه‌بده‌ئی گه‌رانه‌وه بۆ رای خه‌لك زانیوه. به دریژایی ئه‌م ده‌یان ساله دوو ریگا له ئارادا بوه بۆ كۆتایهینان به‌م كیشه‌و سته‌مه، یان جیابونه‌وه‌ی خه‌لكی كوردستان‌و پیكهینانی ده‌وله‌تیكی سه‌ربه‌خۆ، یان مانه‌وه له‌گه‌ل ده‌وله‌تی مه‌ركه‌زی به مه‌رجی زه‌مانه‌تی یه‌كسانی هه‌مه‌لایه‌نی مافی خه‌لكی كوردستان له‌گه‌ل باقی هاولاتیانی عیراقدا. بریاردان له‌سه‌ر هه‌ر یه‌ك له‌م دوو ریگایه‌ش له ریگه‌ی گه‌رانه‌وه بۆ رای خه‌لك ته‌نها له ده‌ستی خودی خه‌لكی كوردستاندایه. دوای شه‌ری دووه‌می خه‌لیج‌و راپه‌رینی ئازار‌و ده‌رچونی به كرده‌وه‌ی كوردستان له ژیر ده‌سه‌لاتی رژیمی به‌عس. كوردستان به عه‌مه‌لی له عیراق دابرا، به‌لام به‌بێ ئه‌وه‌ی وه‌كو ده‌وله‌تیكی سه‌ربه‌خۆ به‌ره‌سمی بناسریت، ئه‌م هه‌ل‌ومه‌جه كوردستانی دوچاری هه‌لواسراوی سیاسی كرد، له هه‌مانكاتدا ده‌رچونی كوردستان له‌ژیر ده‌سه‌لاتی رژیمی به‌عس ده‌رفه‌تیكی پیكهینا بۆ چاره‌سه‌ری كیشه‌كه. منصور حكمت ووتی ئه‌م سه‌رگه‌ردانیه مه‌ده‌نیه‌تی كۆمه‌لگای كوردستان به‌ره‌وداروخان ده‌بات‌و ژیانی ئۆردوگایی به‌سه‌ر خه‌لكه‌كه‌یدا فه‌رز ده‌كات. به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و هه‌ل‌ومه‌رجه‌و له‌سه‌ركاربوونی ده‌وله‌تی فاشیستی به‌عس، ته‌رحی جیابونه‌وه‌ی كوردستانی هینایه گۆری، كه ده‌یتوانی هاوكات وه‌لامی هه‌ردوو كیشه‌كه بداته‌وه، واته هه‌م سته‌می میللی‌و هه‌م سه‌رگه‌ردانی سیاسی. له سه‌ر بناغه‌ی ئه‌م ته‌رحه‌و مه‌بده‌ئی گه‌رانه‌وه بۆ رای خه‌لك، حیزبی كۆمۆنیستی كریكاری هه‌ولیدا بۆ ئه‌وه‌ی ریفراندۆمیكی گشتی‌و ئازادانه له كوردستاندا به‌رپابكریت بۆ راپرسی به خه‌لكی كوردستان، سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه ده‌یانه‌وێ جیابنه‌وه‌و ده‌وله‌تیكی سه‌ربه‌خۆ پیكبهینن یان له‌گه‌ل ده‌وله‌تی مه‌كه‌رزیدا بمیننه‌وه.
به‌رپابوونی شه‌ری ئه‌مریكا له دژی عیراق‌و روخانی رژیمی به‌عس، هاوكات له‌گه‌ل پیكهینانی ئالوگۆری گه‌روه له گشت كۆمه‌لگای عیراقدا، ئالوگۆری به‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی كوردیش هینا. به رووخانی رژیمی به‌عس وه‌كو هۆكاری به‌ریوه‌بردنی سته‌می میللی له‌سه‌ر خه‌لكی كوردستان ئه‌م سته‌مه به كرده‌وه كۆتایهات، به جیگاپه‌یداكردنی ئه‌حزابی ناسیونالیستی كوردیش له نه‌خشه‌ی ئه‌مریكا بۆ ئارایشدانه‌وه‌ی ده‌سه‌لاتی سیاسی له عیراقدا، خواستی بورژوازی كورد بۆ شه‌ریكبونه‌وه له ده‌سه‌لاتی سیاسی له ئاستیكی گشتیدا وه‌لامی خۆی وه‌رگرته‌وه. به‌لام هه‌ل‌ومه‌رجی ناجیگرو هه‌لواسراوی عیراق هه‌ردوو ئه‌م مه‌سه‌لانه‌ی له حاله‌تیكی هه‌لواسراودا له‌به‌رده‌م ئیحتمالاتی جۆراوجۆردا راگرتووه، خه‌لكی كوردستان به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و سیناریۆ ره‌شه‌ی بالی كیشاوه‌و ده‌وری ئیسلامی سیاسی‌و ناسیونالیزمی عه‌ره‌ب له ساحه‌ی سیاسی عیراقدا، نیگه‌رانی ئه‌وه‌ن هه‌ل‌ومه‌رجی ئیستای كوردستان به‌ره‌وخراپتر بروات، یان له هه‌ر ئالوگۆریكی هاوسه‌نگی هیزه‌كاندا پاش یه‌كلابونه‌وه‌ی ده‌سه‌لات له مه‌ركه‌زدا، بۆ جاریكی تر سته‌می میللی به‌سه‌ر ئه‌واندا داسه‌پینریته‌وه. ئه‌مه مه‌سه‌له‌یه‌كه كه ناسیونالیزمی كورد له خزمه‌ت به مه‌رامه‌كانی خۆیدا به‌ده‌سته‌وه‌ی گرتووه زه‌قی ده‌كاته‌وه. ئه‌وان بۆ مه‌حكه‌م كردنی جیگاپێ‌و سه‌همی خۆیان له ده‌سه‌لاتدا، كه‌لكی لی وه‌رده‌رگرن‌و به هاندانی گیانی نه‌ته‌وه په‌رستی‌و دوبه‌ره‌كایه‌تی قه‌ومی له هه‌ولدان بۆ ئه‌وه‌ی خه‌لكی كوردستان بكه‌نه زه‌خیره‌ی ته‌رحی فیدرالیزمی خۆیان. فیدرالیزم كه هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به خواست‌و ئامانجه ئازادیخوازانه‌كانی خه‌لكه‌وه نیه، وه‌كو زه‌مانه‌تی به‌رگرتن له گه‌رانه‌وه‌ی سسته‌می میللی ده‌رخواردی خه‌لكی ده‌ده‌ن.
هه‌ر له چوارچیوه‌ی ریگاچاره‌ی ناسیونالیستیدا كه‌مپینی به‌رپاكردنی ریفراندۆم له ئیستادا له‌لایه‌ن رۆشنبیرانی كورده‌وه بۆ راپرسی له‌سه‌ر (جیابونه‌وه یان فیدرالیزم) هینراوه‌ته گۆرێ. لایه‌نگرانی به‌رپاكردنی ریفراندۆم له ئیستادا كه زۆرتر له قالبی رۆشنبیرانی كورددا ده‌ركه‌وتون، وه‌كو لایه‌نگری جیابونه‌وه‌و پیكهینانی ده‌وله‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردی خۆیان هه‌لده‌خه‌ن. بۆ پیكهینانی فه‌زای فكری‌و سیاسی بۆ ئه‌م ته‌رحه ته‌نانه‌ت له ئه‌حزابی ناسیونالیست راستره‌وترو قه‌ومپه‌رستترن. راسته‌وخۆ خۆشكردنی ئاگری كیشه‌و دژایه‌تی نیوان “كورد‌و عه‌ره‌ب” ده‌كه‌ن به بنه‌مای ته‌رحه‌كه‌یان. به‌لام به‌رهه‌می كاره‌كه‌یان ده‌چیته گیرفانی ئه‌حزابی ناسیونالیستی كورده‌وه، ده‌بیته كارتیكی فشار به ده‌ست ئه‌وانه‌وه بۆ سه‌پاندنی فیدرالیزم، نه‌ك جیابونه‌وه. هه‌روه‌ها مه‌سه‌له‌یه‌كی گرنگ له باسی ریفراندۆمدا، ئه‌و پرسیاره‌یه كه ده‌خریته به‌رده‌م ده‌نگدانی خه‌لك. به پیچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی رۆشنبیرانی ناسیونالیستی كورد باسی ده‌كه‌ن، فیدرالیزم نابیته لایه‌نیكی ئه‌و راپرسیه، له به‌شه‌كانی پیشه‌وه‌ی ئه‌م باسه‌دا له باره‌ی فیدرالیزمه‌وه باسی ئه‌وه‌مان كرد، كه جیاواز له ناوه‌رۆكه‌كه‌ی بریاردان له‌سه‌ر ئه‌مه ته‌نها له ده‌ستی خه‌لكی كوردستان نیه به‌لكو به هه‌موو خه‌لكی عیراق په‌یوه‌ست ده‌بیته‌وه. پرسی ریفراندۆم ده‌بێ (جیابونه‌وه یان مانه‌وه به مه‌رجی زه‌مانه‌تی مافی یه‌كسان له‌گه‌ل هاولاتیانی دیكه) بیت.
ئه‌و ئیحتمالاته جیاوازانه‌ی كه به هۆی هه‌لواسراوی چاره‌نوسی عیراق‌و ده‌وری كۆنه‌په‌رستانه‌ی ئیسلامی سیاسی‌و قه‌ومپه‌رستانی عه‌ره‌به‌وه له‌به‌رده‌م خه‌لكی كوردستاندا قه‌راری گرتووه، ئه‌م كیشه‌یه‌ی به هه‌لواسراوی راگرتوه. شه‌رو كیشه‌ی قومی‌و تیره‌گه‌ری، سه‌پاندنی حكومه‌تی كۆنه‌په‌رستانه‌ی قه‌ومی‌و دینی، هه‌ره‌شه‌ی واقعین له‌سه‌ر كۆمه‌لگای عیراق، كه هاوكات له‌گه‌ل كاره‌ساتی خویناوی ئه‌گه‌ری هینانه‌وه گۆرێ‌ی جۆره‌ها سته‌م‌و هه‌لاواردنی سیاسی‌و كۆمه‌لایه‌تی، له‌وانه سته‌می میللی ده‌خه‌نه به‌رده‌م كۆمه‌لگا. كۆمۆنیزمی كریكاری به توندی جه‌خت له‌سه‌ر پیویستی یه‌كلابونه‌وه‌ی یه‌كجاری ئه‌م كیشه‌یه ده‌كات. له‌م باره‌یه‌شه‌وه پیداگری له‌سه‌ر گه‌رانه‌وه بۆ رای خه‌لك ده‌كات، ئه‌مه مه‌بده‌ئیكه كه له به‌رنامه‌ی (دنیایه‌كی باشتر)دا هاتووه‌و حیزبی كۆمۆنیستی كریكاری هاوكات له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی به توندی به‌م مه‌بده‌ئه پابه‌نده، دژی هه‌ر هه‌ولیكیش راده‌وه‌ستێ كه بیه‌وێ پیشیلی بكات.
كۆمنیزمی كریكاری له ئیستادا تیده‌كۆشیت بۆ به‌رگرتن له‌و مه‌ترسیانه‌ی كه به‌هۆی ده‌ورو كاركردی ئیسلامی سیاسی‌و ناسیونالیزمه‌وه هه‌ره‌شه له ئیستا‌و ئاینده‌ی عیراق ده‌كه‌ن‌و ده‌یانه‌وێ ده‌وله‌تیكی كۆنه‌په‌رستی قه‌ومی- ئیسلامی به‌سه‌ر كۆمه‌لگادا بسه‌پینن. له سایه‌ی هه‌ل‌ومه‌رجی ئیستادا زه‌مینه‌یه‌كی گونجاو له بارنیه بۆ ئه‌وه‌ی خه‌لكی كوردستان به شیوه‌یه‌كی یه‌كلایه‌نه‌و به دور له شه‌رو كاره‌سات‌و زه‌خت‌و زۆر بریار له‌سه‌ر ئاینده‌ی خۆیان بده‌ن. به‌رگرتن له‌و مه‌ترسیانه، له‌وانه سه‌رهه‌لدانه‌وه‌ی كیشه‌و هه‌لاواردن‌و سته‌می میللی له سه‌ر خه‌لكی كوردستان، ئه‌بعادیكی سه‌راسه‌ریان په‌یداكردوه. له نیو ئه‌م هه‌ل‌ومه‌رجه‌دا خه‌لكی كوردستان ناتوانن بزانن بۆچی ده‌بێ ده‌نگ به جیابونه‌وه یان مانه‌وه له‌گه‌ل عیراق بده‌ن، باشی‌و خراپی هه‌ر یه‌ك له‌مانه چیه‌و له چیدایه؟ هه‌ر به‌م پێ‌یه ته‌رحی ریفراندۆم به‌و جۆره‌ی رۆشنبیرانی ناسیونالیست باسی ده‌كه‌ن، ناو نیشانی پرۆژه‌یه‌كه كه خه‌لكی كوردستاندا ده‌خاته به‌رده‌م ئیحتمالات‌و چاره‌نوسی نادیاره‌وه. له كاتیكدا دوای ده‌یان سال بۆ یه‌كه‌مجار هه‌ل‌ومه‌رجی ئیستا به هه‌موو لایه‌نه كاره‌ستباره‌كانیه‌وه ده‌رفه‌تیكی پیكهیناوه بۆ ئه‌وه‌ی خه‌باتی یه‌كگرتوانه‌ی خه‌لكی ئازادیخوازی سه‌راسه‌ری عیراق بتوانێ كۆتایی به ده‌سه‌لاتی قه‌ومی‌و ئیسلامی بهینیت‌و حكومه‌تیكی سكولارو مودیرنی غه‌یره قه‌ومی‌و غه‌یره دینی له عیراقدا بهینیته سه‌ركار كه بتوانێ پیكه‌وه ژیانیكی ئاسوده‌و یه‌كسان‌و به‌خته‌وه‌ر بۆ هه‌موو دانیشتوانی عیراق، به‌ده‌ر له قه‌ومیه‌ت‌و بیروباوه‌ری دینی‌و جنسیییان، مسۆگه‌ر بكات. له ئیستادا ده‌بێ خه‌باتی خه‌لكی ئازادیخوازی كوردستان له‌گه‌ل خه‌لكی عیراق له‌م پیناوه‌دا له ریزیكی یه‌كگرتوانه‌دا ئاراسته بكریت. دوای یه‌كلابونه‌وه‌ی چاره‌نوسی عیراق‌و ده‌سه‌لاتی سیاسی له ناوه‌نددا، به روونبونه‌وه‌ی ئیحتمالاته‌كان، ده‌كرێ مه‌بده‌ئی گه‌رانه‌وه بۆ رای خه‌لك، له ریگای به‌رپاكردنی ریفراندۆمیكی گشتی‌و ئازادانه‌وه بۆ راپرسی به خه‌لك سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه ده‌یانه‌وێ جیابنه‌وه یان له‌گه‌ل ده‌وله‌تی مه‌ركه‌زی بمینن، پیاده‌بكریت.
هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر ئه‌م سیناریۆ ره‌شه‌ی كه ئیستا له عیراقدا له چوارچیوه‌ی سیاسه‌ته‌كانی ئه‌مریكاو ده‌ورو كاركردی هیزه ئیسلامی قه‌ومیه‌یه‌كادا خولقاوه، هه‌روا دریژه په‌یدا بكات‌و ئاسۆیه‌كی نزیك بۆ كۆتایهینانی نه‌كریته‌وه، یان كۆنه‌په‌رستانی ئیسلامی بالاده‌ستی په‌یدابكه‌ن له عیراقدا، ئه‌وكات ریگای گونجاوتر ئه‌وه‌یه كه هه‌رچی زووتره كوردستان جیابیته‌وه‌و ده‌وله‌تیكی سكولاری غه‌ییره قه‌وه‌می‌و غه‌یره دینی له كوردستاندا پیكبیت. له‌م حاله‌ته‌شدا بۆ بریاردان له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه حیزبی كۆمۆنیستی كریكاری خوازیاری به‌رپاكردنی ریفراندۆمه‌و پیشنیاری بۆ خه‌لكی كوردستان ئه‌وه ده‌بیت كه ده‌نگبده‌ن به جیابونه‌وه.