لە پەراوێزی پلینۆمی ٣٠دا

0

ئەم نامەیە لە ٢٢-٩-٢٠١٤ نوسراوە و رەخنەیەکە لە شێوە و رەشتی ئالوگۆرێکی جدی لە مەکتەبی سیاسی بەبێ ئەوەی لە پێشەوە هیچ قسە و باسێکی لەسەر کرابیت  و هیچ تەرحیک لەم بارەیەوە لە رابەری حزبدا خرابێتەروو. لە ناکاو لە ناو پلینۆمی ٣١ی کۆمیتەی ناوەندی کە بە پێچەوانەی نەرێتی ئەم حزبەوە لە ریگای سکایپەوە بەسترا، ئەم ئالوگۆرە ئەنجامدرا لەسەر بناغەی “پێویستی ئیستقراری مەکتەبی سیاسی لە داخل” دواتریش بە کردەوە دەرکەوت باسی استقرار لە داخل تەنها ئیدعایەک بوو، تەنانەت کۆبونەوەکانی م.س نەک لە داخل و نەک بە حزوری نەدەکرا، بەلکو هەروەکو جاران بە سکایپ بەردەوام بوو و هاوڕێیانیکێش کە لەسەر بناغەی ئیستقرار لە داخل ئەندامی مەکتەبی سیاسی بوون، لە خارجەوە بە سکایپ بەشداری کۆبونەوەکانی ئەم ئۆرگانەیان دەکرد. سەروبەری ئەم ئیجرائاتە لە رووی عەمەلیەوە تەنها بوو بە نەمانی هاورییانیک لە م.س بە هۆکاری ئەوەی ناتوانن لە داخل ئیستقرار بکەن. ئەمەش لە ریگای یەکەمین پلینۆمی سیاسی ک.م ەوە بوو بە پەلەپەل و لە ریگای سکایپەوە. من هەردوای پلینۆم بەم نوسراوە رەخنەم لەم رەوشت و شێوەکار گرت، هاوڕێ موئەیەد وەڵامێکی دامەوە، کە بریتی بوو لە قبول کردنی نیوە بە نیوەی رەخنەکەم و تەبریرکردنی نیوەکەی تری و شێوەکارەکە. دوای ئەوەش من وەڵامێکی هاوڕێ موئەیەدم دایەوە و هەردوو ئەم نوسراوانەم خستەبەردەم پلینۆمی دواتر “٣٢”، لە پلینۆم قسەوباسیکی زۆری لەسەر کرا و رەخنەکەی من پەسەندکرا و لە نامەیەکی رەسمیدا ئەمەم پێ راگەیەنرا و پیداگری پلینۆم لەسەر ئەوەکرابوو کە ئەم شێوەکارە دووبارە نەبیتەوە. من دواتر وەلامی ئەوکاتی خۆم بۆ هاورێ موئەیەد بلاودەکەمەوە، بەلام بریاری بلاوکردنەوەی وەڵامی هاوڕێ موئەیەد بەم نوسراوەی خوارەوە، لە دەستی مندا نیە.

نامەیەک بۆ ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی- لە ریگای هاوری موئەیەد سکرتیری کۆمیتەی ناوەندیەوە

پاش سلاو…..هاورییان!

  • لەو کۆبونەوەیەی مەکتەبی ساسی حزبدا کە من وەکو ئەندامی مشاور ئامادەی بووم و نزیکەی ٣ هەفتە بەر لە پلینۆمی ٣١ گیراو لەوێ بریار درا لەسەر گرتنی پلینۆم، کە لە ناوەراستی مانگی ئەیلولدا بوو، لەوی بەرنامە عەمەلی پلینۆم بە شیوەیەکی رۆتین باسکرا و هیچ ئیشارەیەک بەوە نەکرا کە لەم پلینۆمەدا مەسەلەیەکی سیاسی جدی لە بارەی ئالگۆر لە تەرکیبەی مەکتەبی ساسی حزب لەسەر بناغەی ئستقرار لە داخلی عیراق دەهێنرێتە گۆرێ بەمەبەستی یەکلاکردنەوەو تصمیمی لەبارەوە دەگیریت، بەوجۆرەی لە محزەری پلینۆمدا هاتوە و دەڵێ؛ بالاضافة الى ما تم اعلانه في البلاغ الختامي للبلنوم 30 اتخذ البلنوم الاجراءات التالية…” تم التاكيد عى تامين تواجد المكتب السياسي داخل العراق وضمان عقد اجتماعاته لتطوير نشاطات الحزب.”.

شەوی پیش پلینۆم لە ریگای هاوری عوسمانەوە ئاگادار بومەوە کە بریارە بە سکایپ نەسابی قانونی تەواوبکریت. وتم کاری وا نەکەین باشە ئەمە لە نەریتی ئیمەدا تەنها یەک جار وەکو حالەتی فوق العادە ئەویش تەنها بۆ کەیسیکی ئەمنی کراوەو هیچ تصمیمیکی سیاسی تری تیا نەگیراوەو باسی سیاسی تیانەکراوە. بەلام لەولاوە حزبی حیکمەتی هاوپەیمانمان  ئینشقاقەکەی بە پلینۆمێک یەکلاکرایەوە کە نەسابی قانونیەکەی بە سکایپ تەواوکرابوو، ئیمە لەسەر ئەمە کۆلیک رەخنەمان گرت. بەهەرحال هاورێ عوسمان پیدارگری کرد لەسەر ئەوەی کە پلینۆمیکی رۆتینە و  تازە خەلکیک لە دورەوە هاتون و ئەکسەریەتی کۆمیەتی ناوەندیش موافقە و دەگیریت، بۆیە پلینۆم رەسمیەتی هەیەو لە تۆش داوا ئەوەیە کە نوینەریک دیاری بکەیت وەکو هەموو ئەوانەی کە ناتوانن ئامادەبن. من ووتم ئەگەر بریاردراوەو زۆربە موافقە من نابمە ریگر، من ممتەنیع دەبم و تۆش وەکیلی من بە بۆ دیاری کردنی نوینەرەکەم.

تا ئیرەم بۆئەوە نەگیرایەوە کە مشروعیەتی پلینۆمی سکایپی بەرمە ژیرپرسیارەوە، ئەمە لەچاو مەسەلەیەکی سیاسی کە لیرە باسی دەکەم لاوەکی ترەو من لەسەری نارۆم. ئەم گیرانەوەیەم تەنها بۆ ئەوەبوو کە یەکەم؛ رۆشن بیت پێشتر هیچ ئیشارەیەک بەوە نەکراوە کە لەم پلینۆمەدا مەسەلەیەکی گرنگی وەکو ئەوەی دەبی مەکتەبی سیاسی لە داخل بیت باس دەکریت و دەبریتەوە. دووەم؛ مەبەستم ئەوەیە بلێم بۆ دەبی مەسەلەیەکی سیاسی و تەنزیمی بەم جۆرە گرنگ کە سالەهایە لەم حزبەدا باس دەکریت لە پلینۆمی سکایپی ببرێتەوە؟!

ئەصلی مەبەستەکەم لە نوسینی ئەم نامەیە  دەربارەی ئەو ئالوگۆرەیە کە لەسەر بناغەی باسیک کە لە پلینۆمدا کراوەو پیداگری لەسەر کراوە، ئەو ئەندامانەی پیشوی مەکتەبی سیاسی کە لە دەرەوەی ولات بوون، خۆیان کاندید نەکردوەو لە راستیدا فەزای پلینۆم بواری خۆکاندید کردنی بۆ نەهیشتونەتەوە. بەر لەهەر شتیک بلیم کە من لەسەداسەد لەگەل ئەوەدام کە مەکتەبی سیاسی لە داخل بیت و سالەها لەو پیناوەدا جەدەلم کردوەو زەحمەتم کیشاوە، لەم چەند سالەشدا کە من بەهەر هۆیەکەوە بیت لە دەرەوەی ولات جیگیربوو، لەگەل ئەوەی چەندین جار داوام لیکراوەو پێشنیاری کاندید کردنم کراوە بۆ مەکتەبی سیاسی هەم لە حزبی عیراق و هەم لە حزبی کوردستاندا، بەلام رازی نەبووم و خۆم کاندید نەکردوە. بۆیە ئەم تەوەجوهە خۆی لە خۆیدا نەک جیگای هیچ سەرنجیکی من نیە بەلکو بە تەواوی لە پشتی رادەوەستم. بەلام، بەلام، بەلام….!!!لە حزبی ئیمە و لە سونەتی ئیمەدا وا باوبوە کە هەر تەوەجوهیکی سیاسی لەوانەش ئەم تەوەجوهە لە پرۆسەیەکی سیاسی بە تەواوی شەفاف و راشکاوو رۆشندا چوەتە پیشەوە کە هەموان بواری تەوایان بۆ رەخسینراوە تا باسی خۆیان بکەن، بیری خۆیان بکەنەوە، ئامادەکاری زاتی بکەن وە سەرئەنجام بە دیدیکی زۆر رۆشنەوە تصمیمی خۆیان بگرن کە چ جیگایەک بۆ خۆیان قایل دەبن لەم تەوەجوهەدا. بە مانایەکی تر هەرکات ئەم جۆرە لە باس و تەوەجوهی سیاسی لە حزبی ئیمەدا تەرحکرابیت، نەک هیچ کات و بە هیچ جۆریک بواری لەبەردەم کەس تەسک نەکردوەتەوە، بەلکو ریگای بۆ هەموان خۆشکردوەو مجالی رەخساندوەو هانیداون کە ئەگەر هەرکەس دەیەوی لە تەوەجوهیکی وەهادا جیگای هەبیت لە مەکتەبی سیاسیدا، فرسەتی تەواوی هەبیت خۆی بۆ ئامادە بکات. هەر بەم مەبەستەوە باسەکەی ماوەیەک بەر لە پلینۆم و لە کاتی بریاردان، لە ئۆرگانە رابەریەکاندا راشکاوانە تەرحکراون، جەدەلیان لەسەر کراوە، پاشان تەرحەکەیان بە نوسراو ئامادەکراوەو…هتد. هەر بۆیەش کاتیک لە جیگای خۆیدا بۆ بریاردان تەرح کراون هیچ کەس هەستی بەوە نەکردوە کە لە ناکاوو چاوەروان نەکراوە، کەس نەکەوتوە بەسەر ئەمری واقعداو هیچ کەس هەستی نەکردوە دەرفەتی کافی نەبوە بۆ بیرکردنەوەو تصمیم گرتن.

بەداخەوە ئەوەی لەم تەجروبەیەی ئەمجارەدا من بەدی دەکەم، ناگونجێ لەگەل ئەو نەریتانەی حزبی ئیمە. بەرنامەکە وابوو کە تەوەجوهیکی سیاسی بەم جۆرە بهێنرێتە ناو پلینۆمەوەو پیداگری لەسەر بکریت، بەم جۆرەش ئالگۆر لە پیکهاتەی مەکتەبی سیاسی بکریت، بەپێی ئەو تەوەجوهەو ئەو ئالوگۆرە زۆر ئاشکرایە کە کەسانیک کە ٢٠ سالە مەکتەبی سیاسی ئەم حزبەن، ئیتر ناتوانن یان ئەصلەن بەپێێ فەزاکە بۆیان نیە خۆیان کاندید بکەن….بەلام هیچ ئاگاو خەبەریکی لە پێشینەیان لەوە نیە کە ئەم باسەو ئەم مەسەلەیە بەم مانایە دیتە دەستوری پلینۆمەوەو یەکلادەکریتەوە، تا ئەگەر بیانەوی لەگەل ئەم تەوەجوهە بکەون بیری خۆیان بکەنەوە، ئامادەیی لە وەزعی خۆیان پیکبهینن، یان ئەگەر تەرحیکی ترو مخالفیان هەبیت ئامادەی بکەن، یان بە بەرچاورۆشنی تصمیم بگرن کە بەپێی ئەو تەوەجوهە ناتوانن لە مەکتەبی سیاسیدابن. لەم تەجروبەیەدا هاوریانیک کاتیک ئاگاداری بونی باسیکی وەها دەبن کە هیچ بواریکیان بۆ نەماوەتەوە. بۆیە لە موقعی ئەندامیک کە لە ریگای سکایپەوە بەشداریەکەی بە هەزارحال بەرەسمی ناسراوە، جگە لە خۆکاندید نەکردن دەتوانی چی هەلویستیکی تری هەبیت؟ هەلبەت من لەم نامەیەدا بە هیچ جۆریک مەبەستم نیە بەرگری لە هیچ کەسیک بکەم و دەروی شخصی هیچ کەسیش  تقیم ناکەم، باسی من تەنها وتەنها باسی نەریتی بردنەپیشی باس و تصمیمی سیاسی و تەنزیمیە لە حزبیکی کۆمۆنیستیدا، ئەوەش کە من ئەندامی مەکتەبی سیاسی نەبووم و یەکیک نیم لەوانەی کە لەم ئالوگۆرەدا لە مەکتەبی سیاسی نەمابم، وام لیدەکات بیخەم قساکانم بکەم.

ئەگەر تەوەجوهیک لە دەستوردا بووە دەربارەی ئەوەی (کە هەرکەس نەتوانی لە داخل بیت ناتوانی مەکتەبی سیاسی بیت) ناکریت تەنها لە ژیر سەردیری (تامین قیادە متمرکزة فی داخل العراق) بەبێ هیچ تەوزیح و باسیک تعبیری لیبکریت. تا ئیستا ئەو عنوانە هەزارو یەک جار لە حزبی ئیمەدا کراوە بە بەندی دەستوری جلسە، بەلام یەکجاریش ئەو مانایەی لی وەرنەگیروە کە ئەوەی لە داخل نەبیت ناتوانی ئەندامی مەکتەبی سیاسی بیت. لەم چەند سالەدا هەمیشە ئەوباسە بەو مانایە کراوە کە جەمعی متمرکزی مەکتەبی سیاسی لە داخل پیکبهینریت. تەوەجوهیکی وا دەبوو بە ماوەی کافی بەرلە پلینۆم راشکاوانە باسکرایە و تەرحەکەی بە مدەوەنی بخرایەتە بەردەستی هەموان، تا هەموان بیری خۆیانی بۆ بکەنەوە، لانی کەم دەبوو ئیحتمالی ئەوە دانرایە کە تەنها یەک هاوری لەوانەی بەم تەوەجوهە لە مەکتەبی سیاسی نەدەما، بیری خۆی بکردایەتەوەو ئامادەکاری پیویستی بکردایە و تصمیمی بگرتایە و هەر لەبەر ئەم مەسەلەیە لە پلینۆم بەشداربیت و لەوی لە ناو هۆلی پلینۆم ، نەک لە پشتی سکایپەوە، قسەی خۆی بکردایەو خۆی کاندید بکردایە. یان رەنگە هیچ ئالوگۆریک روینەدایە لە ئەنجامدا بەلام پرۆسەیەکی سیاسی رۆشن دەبرایەپێش. بەلام نەک هیچ لەمانە نەکراوە تەنانەت لە کۆبۆنەوەی مەکتەبی سیاسی کە تیایدا بریار لەسەر بەستنی پلینۆمیش درا بە یەک حەرفیش چیە ئیشارە بەم مەسەلەیە نەکراوە.

لەوەش گرنگتر، ئایا باسی ئیستقراری مەکتەبی سیاسی لە داخلی عیراق کە تا ئیستا لە دەیان کۆبونەوەی مەکتەبی سیاسی و پلینۆمی حزبی عیراق و ئیراندا جەدەلی لەسەر کراوەو وەکو مەسەلەیەکی سیاسی جدی و حساس مامەلە کراوەو بیری بۆ کراوەتەوەو زۆرکات خەرجی بۆ تەرخان کراوە..و…بە هەموو ئەوانەوە هیشتا بە کردەوە نەبراوەتەوەو تەنانەت من دەلیم لەم بارەیەوە ئیختلاف هەبوە لە رابەری حزبدا، ئیستا جیگا نەما تیایدا یەکلایی بکریتەوە جگە لە پلینۆمیک کە بە هەزار ئەما و ئەگەر نەسابی قانونیەکەی  لە ریگای سکایپەوە تەواوکراوە؟! ئایا ئەمە شیوەی سیاسی گونجاوو کارساز و راشکاوو لیبراوانەیە بۆ حسمی ئەم مەسەلە گرنگە؟! ئەگەر وایە ئەمە بەرهەمی کام پێشرەوی سیاسی حزب و کام ئالوگۆرە لە کۆمیەتی مرکزی کە قودرەتی یەکلاکردنەوەی ئەم مەسەلە سیاسی و تەنزیمیە جدیەی بە پلینۆمی ئیمە بەخشیوە؟ هەروەها لەگەل ئەوەی من بە توندی پشتیوانی ئیستقراری مەکەتبی سیاسی لە داخل دەکەم، بەلام ئایا نەدەبوو بەر لە یەکلاکردنەوەی ئەم مەسەلەیەو پیکهینانی ئەم ئالوگۆرە بەرنامە عەمەل و جهەتگیری سیاسی و ئەولەیاتی ئەم مەکتەبی سیاسە کە بریارە لەسەر بناغەی ئیستقرار لە داخل رابەری حزب بەدەستەوە بگریت، بخرایەتە بەردەمی پلینۆم؟ ئیستقرار لە داخل زۆر گرنگە، بەلام بە تایبەت دوای ئالوگۆریکی وا لەوەش گرنگتر ئەوەیە کە مەکتەبی سیاسی تازە چۆن حزب رابەری دەکات؟ بۆ کوێی دەبات؟ خەتی سیاسی و جهەتگیری چیە؟. بە کورتی پلاتفۆرمی سیاسی و عەمەلی چیە؟

من لام وایە دروست لەبەر ئەوەی ئەم باسە زۆر گرنگ و جدیە، دەبوو هاورییانیک کە ئەم باسە تەرح دەکەن، وە خودی پلینۆم پیداگری لەسەر ئەوە بکەن کە نابێ ئاوا لە ناکاو و بیپیشینە ئەویش لە پلینۆمیکی بەلەلەقی سکایپی مەشروعیەت پیدراودا ببریتەوە. دەبوو پیداگری لەسەر ئەوە بکرێت کە یەکەم: لە زوترین کاتدا پلینۆمی داهاتو بگرین بۆ برینەوەی ئەم مەسەلەیە. دووەم لە زوترین کاتدا تەرحەکەی و بەرنامەکاری مەکتەبی سیاسی مستقر لە داخل و میکانیزمی کاری ئەم ئۆرگانە ئامادە بکەین و بیخەینە بەردەستی هەموان، بە ئومیدی ئەوەی هەموان بیبینن و سەرنج و رای خۆیانی لەسەر ئامادە بکەن و فرسەتیان هەبیت بەباشی بیری خۆیان بکەنەوەو بە هیوای ئەوەی زۆرترین ژمارەی هاورییان بتوانن خۆیان بۆ کار لەو تەرکیبە تازەیە ئامادە بکەن، وە سیەم؛ بە تایبەتی داوا بکرێت ئەو هاورییانەی کە تا ئیستا ئەندامی مەکتەبی سیاسی بوون و لە خارج  دادەنیشن، ئامادەبن لە جلسەی باس و تصمیمگیری لەسەر ئەم مەسەلەیە و باشترە بە حزوری ئەوان مەسەلەکە باس بکریت و ببریتەوە. خۆ ئەگەر بەم راشکاوی و ئاگاداریە رۆشنەوە هەرکەس ئامادە نەبوون، ئیر تەقصیری ئیمە نیە و تصمیمی خۆمان دەگرین.

ئەوەی رویدا جیاوازبوو لە نەریتی شەفافیەت و راشکاوی سیاسی کۆمۆنیستی، لە نەریتی فراوانترین بواردان بە بیرکردنەوەو ئامادەکاری ئەفرادەکان بۆ جیگا پەیداکردن لە تەوەجوهیکی سیاسیدا یان هەتا وەستانەوە بەرامبەری و مخالەفەتکردن لەگەلیدا. جیاوازبوو لە نەریتی بزوتنەوەی ئێمە لە بەرپاکردنی پلینۆم ئەویش بۆ یەکلاکردنەوەی مەسەلەو گۆرانکاری سیاسی و تەنزیمی گرنگی لەم جۆرە. لە حیزبی ئیمە نەریت وابوە کە بە ئاگاداری پیشینە و رەخاساندنی بواری کافی بۆ خۆئامادەکردنی هەموان بە مخالفینی بۆچۆنیکیشەوە، پێ بنریتە ناو مەیدانی جەدەل و یەکلاکردنەوەی هەر مەسەلەیەکی سیاسی جدیەوە. لە پلینۆمی پیشوی حزبی کوردستاندا بریاربوو سەنەدی سیتراتیژ بخریتە دەستوری کارەوە بۆ بریاردان، کە من خۆم نوسیومە، بەلام کە ئاگاداربووم ژمارەیەک لەو هاوریانەی کە مخالفن یان ملاحەزەیان هەیە لەسەری ئامادەی پلینۆم نابن، بۆیە من پیشنیارم کرد لە دەستور پلینۆم دەربکریت و بهیلریتەوە بۆکاتیک کە ئەوانیش ئامادەبن و بە حزوری ئەوان مناقشەو تصمیمگیری لەسەر بکریت. ئەمە مجامەلەیەک نیە لەگەل ئەو هاوریانە و تەنانەت تەنها رەچاوکردنی مافی ئەوان نیە بۆ دەربرینی رای مخالف لە مەرجەعی بریارداندا، بەلکو ئەمە یەکەم؛ مسئولیەتیکە لەسەرمان بۆ پاراستی یەکریزی و ئینسجام و یەکپارچەیی حزب، وە دووهەمیش دانی مجالیکی زیاترە بۆ ئەوەی سیاساتی حزب باشتر لە غەربەلە بدریت و پوختەتر بیتەدەرەوەو کەلک لە مخالەفەت و سەرنجەکانی ئەو هاورییانە وەرگیریت. رەنگە بە کردەوە ئەنجامی ئەو پێشنیارەی من بکات بەوەی مناقشەکردنی سەنەدی سیتراتیژ بە ئامادەبونی ئەو هاورییانە  ببێتە هۆی پەسەندنەکردنی، بەلام بەراستی من ئەوەم سەدجار پی خۆشترو پێ باشترە تا پەسەندکردنی لە جلسەیەکدا بەبێ بەشداری و بیستنی قسەکانی ئەوان. لە بارەی ئەوەی لەم پلینۆمەی حزبی عیراقدا روویداوە من ناتوانم لەسەر نیەتی هیچ کەس هیچ حوکمیک بدەم یان پیشداوەری بکەم، ئەمە جیگای باسی ئەم نامەیە نیە، بەلام دەلیم ئەم مەسەلەیە بە مەبەست یان بە بیمەبەست رویدابیت، ئەگەر نقد نەکریت و ئەگەر ئەم رەوشتە وەلانەنریت دەبیتە پێشینەیەکی سیاسی خراپ و مەترسیدار و ئاکامی خراپ و هەمەلایەنەتر بەدوای خۆیدا دەهینیت. ئەگەر ئەم نەریتە رەواج پەیدا بکات، ریگا دەکاتەوە لە داهاتودا بە مەبەستەوە کەسانیک بە هۆی ئیختلافی سیاسی یان هەر هۆیەکی ترەوە بیت لە حیزب و ئۆرگانە رابەریەکاندا، بە شیوازی نەشیاوو ناسیاسی و نا شەفاف کەنار بخرین.. ئەوەی کە لە نەریتی بزوتنەوەی ئیمەدا ریگاپینەدراو بووە. وە سەرئەنجام زەربە لە ئینسجام و یەکدەستیمان دەدات. بۆیە لەگەل پیویستی رەخنەگرتن لەم شیوازە من پێشنیار دەکەم مەکتەبی سیاسی چارەسەرێکی گونجاو بۆ ئەم مەسەلەیە بخاتەروو.

لەگەل ریزو سلاوم…  ریبوار ئەحمەد ٢٢-٩-٢٠١٤

LEAVE A REPLY

Please enter your comment!
Please enter your name here