وەڵام بە پرسیاریکی بنار مستەفا

0

هاوڕێ ڕێبواری ئازیز، ئەم کاتەت باش و هیوادارم تەندرووستیت باش بیت!
لە نامەی دەستلەکارکێشانەوەکەت بۆ حزبی عێراق کە تازە بڵاوکرایەوە، لە شوێنێکدا دەڵێیت:
“لەوەش زیاتر دەرگاکان خرانە سەرپشت بۆ چەپ و چۆڵی ناو حزب و دەرەوەی حزب کە نەک هەر بە هەموو جۆریک پەلاماری “حزبی پشتیوانیکراو” بدەن، بەڵکو بیدەنەبەر ناشرینترین و سوکترین تانەوتەشەری غەیرە سیاسی.”
لێرەدا بەکارهێنانی دەستەواژەی “چەپ و چۆڵ” بۆ هەندێ کەس بۆتە مایەی نیگەرانی و ناڕەزایەتی و تەنانەت بە مانای “هیچ و پوچ” لێکی دەدەنەوە… پێم خۆش بوو بپرسم، کە مەبەست لەم دەستەواژەیە چییە؟ ئەگەر ئاسایش بێت لات، ئەوا وەڵامەکەت لە لاپەڕەی فەیسبووکی خۆم بڵاو .دەکەمەوە.
خۆشیت و دووبارە بە هیوای تەندروستیت!
بنار

وەڵام/ بنار گیان سلاو و سوپاس بۆ پرسیارەکەت، ئەمە وەڵامی منە بە پرسیارەکەت و داوات کردبوو کە ئایا بۆت هەیە لەسەر فەیسبوکی خۆت دایبنەیت؟ بەڵی من هیچ لاریم نیە هەرچۆنیک بلاوی دەکەیتەوە.

من دەستەواژەی “چەپوچۆل”م بە مانای چەپی حاشیەی و بێ کاریگەر لە مەیدانی سیاسی و جیدالاتی چیانیەتی و کۆمەلایەتی بەکاربردوە و هیچی تر. مەبەستم چەپی دابراو لە کۆمەلگایە، یان ئەوەی پێی دەلین چەپی مەریخی. بە مانایەکی تر دروست مەبەستم ئەو چەپەیە کە لە نوسراوەیەکی ٢٥٥٣ کەلیمەییدا دەچسپی بە یەک دەستەواژەوە “چەپوچۆل” و ئەو ٢٥٥٢ وشەکەی کە کۆمەڵێک رەخنەی جدی سیاسی و پرەنسیپی و نەرێتی حزبیە فەرامۆش دەکات. ئەم دەستەواژەیە نازانم بەپێی کام قاموس بە “هیچوپۆچ” تەرجومە کراوەتەوە، لە نوسخەی عەرەبیەکەیدا بە ” الهامشية المُهمَلة” بەیان کراوە، بێگومان بەیانیکی تەشهیری سیاسی تیایە کە وەکو بێ پەیوەست و بێکاریگەر  وەصفی دەکات، ئەمەش مافی هەرکەسیکە کە تەشهیری سیاسی بەهەر تصورات و توجهات و تەمایلاتیک بکات. بە تایبەتی لەوێدا من ئاماژە بەو تانە وتەشەرە نارەوایانە دەکەم کە کرابونە سەر حککک نەک رەخنەی سیاسی. ئەو جەنجاڵەی لەدەوری ئەم دەستەواژەیە سازکراوە، شێوەیەکی ئاشناو باوی چەپی پەراوێزکەوتوە  بۆ خۆدەربازکردن لە ناوەرۆکی سیاسی رەخنەیەک کە گیراوە، لە جیاتی وەڵامی سیاسی و سەرراست بەو رەخنانە، جەنجاڵ لەدەوری کەلیمە سازدەکات و کێشەکە شەخصی دەکاتەوە و بەم جۆرە هەولدەدات لەژێرباری رەخنەکە دەرچیت. لە کاتێکدا رەوشتی کۆمۆنیستی دروست بە پێچەوانەوە ناوەرۆکی رەخنە سیاسیەکە دەکات بە بابەتی جەدەل  و پێداگری و وەلامی سەرراستی پێدەداتەوە. سەیر لەوەدایە کە ئەم رەوشت و نەرێتە بەسەر لێشاوێک لە ئەدەبیاتی پڕ لە سوکایەتی و تانە و تەشەر و تۆمەتی شەخصی بە کەسانی تر چاوی دادەخات وەکو “کەزاب، فاشی، ریاکار، نوسینی مەقالە بە مەبەستی وەرگرتنی بەش لە ئەحزابی بورژوازی، ئسلوبی عدوانی…و..و…. هیچ ناڵێت، تەنانەت هەر ئەم نەرێتە ماف بە خۆی دەدات ناشرینترین تانە و تەشەر بگرێتە حزبیکی سیاسی و هاوڕییانی دەیان ساڵەی خۆی (بروانە ئەو تانە و تەشەرانەی لە کاتی ریفراندۆمدا گیراونەتە حککک)، کەچی لە جەدەلێکی تردا مەزڵومنمایی دەکات و بە عەمدی وشەیەکی ناو باس و رەخنەی سیاسی  بە جنێو دژی خۆی تەرجومە دەکات بۆ ئەوەی بیکاتە بەهانەی جەنجاڵ سازکردن و بەلارێدا بردنی جەدەلە سیاسیەکە. من بەرپرسیار نیم لەو تەرجومەیە و مەبەستم هەرچیەک بێت هەر ئەوەم وتوە نەک هیچی تر.

LEAVE A REPLY

Please enter your comment!
Please enter your name here