چەند رونکردنەوەیەک لەسەر وەلامەکەی هاوری موئەیەد

0

ئەم نوسراوەیەم لە ١٠-١٠-٢٠١٤ نوسیوە کە وەلامە بە وەلامی هاوڕێ موئەیەد ئەحمەد بە نامەی من بۆ کۆمیتەی ناوەندی حککع بە ناونیشانی (لە پەراوێزی پلینۆمی ٣١دا  لە ٢٢-٩-٢٠١٤). من ڕێگا بەخۆم نادەم ئەو نامەی هاوڕێ موئەیەد بڵاوم بکەمەوە کە لەم نوسراوەیەدا وەڵامی پێدراوەتەوە، چونکە بڵاوکردنەوەی لە دەسەلاتی خۆیدایە.

٢٠-٦-٢٠١٨

چەند رونکردنەوەیەک لەسەر وەلامەکەی هاوری موئەیەد

هاورییانی ک.م   ….سلاو..بەوپێیەی لە جلسەی م.س ئەم مەسەلەیە قسەی لیدەکریت، بە پیویستم زانی ئەم رونکردنەوانەشتان لەبەردەست بیت، هیوادارم کۆمەک بکات.

1-هاوری موئەیەدیش پێی وایە کە لەم بارەیەوە لانی کەم بیدیقەتی کراوەو دەلی ” ربما كان هناك عدم الدقة في رعاية اجراء نقاش مسبق حول الموضوع فيما بين اعضاء المكبت السياسي قبل ادخال هذه الفقرة في برنامج البلنوم وهذا امر قابل للنقاش بصدده وليس لدي اعتراض على قبول هذا النقد” کەوایە ئیتر پیویستە نقدی صریحی ئەمە بکەین، ئەگینا “لكن ما لا اوافق عليه هو التصور الذي يجسده الرفيق ريبوار حول هذه المسالة” دەچیتە قالبی تبریر کردنەوە.

2-باسی ( “قصد” او “غير قصد”) لای هاوری موئەیەد بە ناراستەوخۆ ئەم چەند ووشەیە خراوەتە ژیر پرسیارەوە، من لەم بارەیەوە تەئکیدم کردوە کە هیچ پێشداوەریەک ناکەم و وتومە “أقول أنه إذا لم يتم نقد هذه المسألة سواء كانت قد حدثت بقصد أو دون أي قصد” نازانم کێشەی هاوری لەگەل ئەم تعبیرە چیە؟ لە محضری پلینۆمدا وتراوە “اتخذ البلنوم الاجراءات بصدد تامين تواجد المكتب السياسي داخل العراق” هاوری موئەیەد خۆیشی دەلی “عدم الدقة” لەمەدا هەیە، منیش ئەلیم ئەم “عدم الدقة”یە بەو جۆرەی لە نامەکەی مندا هاتوە “هذه المسألة سواء كانت قد حدثت بقصد أو دون أي قصد” ئەم شیوە لە کار قابیلی نقدە و ئەگەر نقد نەکریت دەبیتە سابقەیەکی مەترسیدار و عواقبی هەمەلایەنەی خراپی دەبیت لە حزبدا. گومان لەوە نیە هەر تغییریکی وا یان مقصودە بەو مانایەی لە پێشدا بیری بۆ کراوەتەوەو دراسەکراوە، یان رەنگە بە عفوی هاتبیتە گۆری، هیچ یەک لەمانە بەلای منەوە نا مشروع نیە هەلبەت ئەوەم بەلاوە پەسەندە کە پێشتر بیری لیکرابیتەوەو بەم مانایە مقصود بیت نەک عفوی، بەلام هەرکامیشی لە روانگەی جیاجیاوە قابیلی تقیمە و رەنگە بۆ کاسنیک جیگای نقد بۆ کەسانیکی تر جیگای تەئید بیت. ئەشکال لەم قسەیە چیە؟

٣- هاوری دەلی ” ارى بان الطرح الذي يطرحه الرفيق ريبوار يضع علامة استفهام على مدى ضرورة التعامل مع قرارات البلنوم بهذا الشكل من قبل الرفيق ريبوار” نازانم باسی دانانی علامة استفهام مەبەست لە چیە؟ بەلام لە نەریتی ئیمەدا هیچ شتیک لەوە سادەتر نیە کە کەسیک نقدی سیاسی بکات لە هەر قراریکی پلینۆم یان مەکتەب سیاسی و تەنانەت کۆنگرەش بە مەرجیک رعایەتی ظوابطی حزبی بکات. بە پیچەوانەی ئەمەوە ناوزەدکردنی نقدی سیاسی و ئوصولی لە کەنالی رەسمیەوە، بە ” يضع علامة استفهام على مدى ضرورة التعامل مع قرارات البلنوم” تعاملیکی نەشیاوو خراپ و نائوصولیە و بوار لەوە تەسک دەکاتەوە کە هاورییان ئازادانە رای خۆیان تەرح بکەن. من نقدی سیاسیم کردوەو ئەمەش بە مافی سەرەتایی هەرکەسیک لە ئیمە دەزانم تەنانەت بەرامبەر قرارتی کۆنگرەش. ئایا بەمە علامة استفهامم داناوە لەسەر مدی ضرورة التعامل مع قرارات البلینۆم؟ چۆن ئەمەم کردوە تکایە بۆم رونکەنەوە تا راشکاوانە سحبی کەمەوە؟ ئەگیان من ئەمە بە تۆمەتیکی گەورە دەزانم لە دژی خۆم.

٤- هاوری دەلی …”لماذا تطرح الفكرة بان على المكتب السياسي ان يطرح جدول اعماله لانه حصل امر وتغيير جوهري في هيكلية  قيادة الحزب؟. من اين اتت قانونية هذا الطلب؟ او كيف تثبت بانها  مسالة ضرورية لترسيخ التقاليد الشيوعية في الحزب؟ لە پێشدا ئەوە بلیم کە باسی من لەم بارەیەوە لەسەر قانون نیە بەلکو باسی تقلیدی سیاسیەو نامەوی ئەم دوو مەیدانە تیکەل بیت. لە حزبی ئیمە و لە بزوتنەوەی ئیمەدا باو بوە کە مەکتەبی سیاسی لەسەر بناغەی پەسەندکراوەکانی کۆنگرەو پلینۆم بەرنامە عەمەلی و ئیقداماتی خۆی بخاتەروو، ئەمە بە تایبەتی لە کاتی گۆرانکاری لە رابەری حزب نەریت بوەو من دەتوانم چەندین نمونە و چەندین سەنەد نیشان بدەم کە بە ناوی “بەرنامە عەمەلی م.س یان پلاتفۆرمی م.س یان ئەولەویاتی چەند مانگەی م.س ….” خراونەتەروو یان راستەوخۆ لەلایەن م.س یان لەلایەن سکرتیرەوە کە دواتر تەئیدی م.س و پلینۆمی وەرگرتوە. بەلام ئیستا بەدەر لەمانە پرسیاری منیش ئەوەیە کە ناقانونیەتی ئەم داوایەی من چیە کە بلیم لە رووی سیاسیەوە وای بە پیویست دەزانم ئەگەر ئالوگۆریک لە مەکتەبی سیاسی روودەدات بە تایبەت ئەگەر پلینۆم گرنگی سیاسی بۆ ئەمە قایلە، با مەکتەبی سیاسی تەرحی خۆیمان بخاتە بەردەست بزانین سیاسات و مصوبات و مهامی حزب چۆن و بە چ جهەتگیریەک دەباتە پێشەوەو چ شتیکی بۆ ئەولەویاتە و بە چ میکانیزمیک کار رادەپەرینی و….ئەگەر هاوری دەپرسی ” من اين اتت قانونية هذا الطلب” منیس دەپرسم ناقانونیەکەی چیە؟ هیچ کات نە مصوباتی کۆنگرە بەبی وردکردنەوەو استنتاجاتی سیاسی و عەمەلی مشخص بۆ پلینۆم کافی بوەو نە مصوباتی پلینۆم بەبی ئەوانە بۆ مەکتەبی سیاسی کافی بوە. کەوایە من دەپرسم ئایا لە مانگی ئەیلول ٢٠١٤ تا مانگی نیسانی ٢٠١٥ کە دەکاتە ٩ مانگ کارو مهام و هەموو شتیکی م.س بەو جۆرەی لە وەلامەکەی هاوری موئەیەدا هاتوە تەنها بریتیە لە ” وثيقتي الحزبين ووافق على اصدار بيان حول مستجدات الاوضاع السياسية ووافق على عقد المؤتمر”؟ هیوادارم پلینۆمی ئایندە بتوانی تقیمیکی پێشرەوانە لەسەر کاری ئەم ٩ مانگە لە پەیوەند بەو وثیقانەوە و مەکتەبیکی سیاسی مستقر لە داخل بکات، بەلام لەگەل ئەوەشدا من لام وایە زۆر مهامی دیکەی رۆتینی و نا رۆتینی دەبی لە دەستوری کاردا بیت هەروەها بەرنامە عەمەلی چۆنیەتی بردنەپێشی ئەو وثیقانەش وازح بوایە. ئەمە بۆچۆنی سیاسی منە ئەگەر بۆم رونکەنەوە کە ناقانونیە سحبی دەکەمەوە!

          

٥- دەربارەی نەریتی جەدەلی سیاسی شفاف و سریح لە حزبی ئیمە بەر لەوەی بگاتە بریار، هاوری دوو نمونەی دژی ئەمە هیناوەتەوە لە هەموو تاریخی ٢١ سالەی حزبدا. خودی ئەمە بەدەر لەهەر شتێک نیشانیدەدات کە ئەو دوو نمونەیە دروستبن یان نا نادروست، شازن نەک باو، هەرکامیان جاریک رویانداوە. لە هەردوو جارەکەش کە هاوری موئەیەد ئەندامی ک.م بوە مخالف بوە، بەلام ئەمجارە کە هاوری سکرتیری ک.م و مەسەلەکە لە پلینۆمیکدا رویداوە کە ئەو سەرپەرشتی کردوەو مسئولیەتی تایبەتی هەیە، تا ئیستا هەلویستەکەی زیاتر لەوەی رەخنە بیت تبریری ئەو شیوازەیە کە لە رابردودا خۆی مخالفی بوە. دەربارەی دوو نمونەکەش ، من ئەوەی یەکەمیانم لە مسۆدەی یەکەمی نامەکەی پێشوی خۆمدا باس کردبوو بەلام دواتر لە کورتکردنەوەدا حذفم کردو وتم ئەگەر پیویست بوو دواتر رونکردنەوەی لەسەر دەدەم. فەرقە گەورەکە لە نیوان ئەوەی ١٩٩٨ و ئەمەی ٢٠١٤ ئەوەیە کە ئەوکات کۆرشی مدرسی وەکو فردیک رای فردی خۆی دەربری و بە هیچ جۆریک نەبوە مەبنای “اتخاذ الاجراءات بصددە من قبل البلنوم” بەلی کۆرش و لام وابیت رەحمانیش نەزەری شخصی خۆیان دەربری “هەلبەت پیم وانیە دوەم رۆژی پلینۆم نامەکە هاتبی چونکە ئەوکات ئیمە لە ناو پلینۆمەوە هیچ ئامرازیکی اتصالمان نەبوو لەگەل دەرەوە” کە پییان وایە مەکتەبی سیاسی دەبی لە ناوەوە بیت و لەسەر ئەو بناغەیەش وتیان ئیمە کە ناتوانین لە ناوەوە بین خۆمان کاندید ناکەین و پێشنیاریشیان کرد ئەمە بکریت بە تصمیم یان بریار یان…، حەتمەن رای ئەوان وەکو هاوری موئەیەد دەلی کاریگەریشی لەسەر جەوی پلینۆم و ئینتخاباتیش بوو هەرچەند نەگەیشتە ئاستی ئالوگۆریکی ئەوتۆ، بەلام لەوە گرنگتر ئەویە کە بە هیچ جۆریک لەلایەن پلینۆمەوە ” الاجراءات” اتخاذ نەکرا لەو بارەیەوە. جیاوازی دوەم ئەوەیە کە سەردەمیک ئەو نامەیەی تیا نوسراوە باسی پیویستی ئەوەی مەکتەبی سیاسی دەبی لە کوردستان مستقر بیت، ٢-٣ سال بوو هەر بەو تعبیرە لە  حزبی عیراقدا بەردەوام جیگای باسی گەرم بوو تەنانەت منصور حکمت و حککاش دەخالەتی جدیان تیاکرد. بەهەرحال هاوری موئەیەد کە ئەوکات وەکو ئەندامیکی ک.م ئەمەی بەلاوە  هەلە بوەو دەلی ” اني لا ادافع عن هذا التقليد في الحزب الان  والذي  كان خاطئا في وقته كذلك” ئەوە ئیستا وەکو سکرتیری ک.م چاوەروانی ئەوەی لیدەکریت کە بە توندی ئەمە بداتە بەر رەخنە و لانی کەم بۆ پشتیوانی لە موضوعیەتی هەلویستی ئەوکاتەی قاطعانە بەرامبەر ئەم “عدم الدقة”یە راوەستێ.

نمونەی ئارایشی لیدەری سەردەمی منصور حکمەتەوە مەترەح کرابوو، لە چەند سال لەوەبەرەوە لە بزوتنەوەی ئیمەدا و لە حزبی هاوپەیمانی ئیمەدا پیادەکرابوو، بەر لە پیادەکردنی لە حزبی عیراقدا، بۆ جاری دوەم ئەم باسە بە بەشداری و دەخالەتی راستەوخۆی هاورییانی  حککع لە حزبی ئیراندا مەترەح کرایەوەو پەسەند کرایەوە پیادەکرایەوە….کاتێ لە پلینۆمی ١٢ لە حزبی ئیمە پەسەند کرا..یەکەم؛ لەو کاتەدا تحولیکی مهم لە حزبدا ئەوەی هینایە بەرەوە، لە دوای ١٤-٧-٢٠٠٠وە حزب لە داخل هەستانەوەیەکی ئەوتۆی بە خۆیەوە نەبینی بوو، تەنانەت نەیتوانیبوو جلسەیەکی م.س بگریت، لە ماوەکانی بەر لە کۆنگرەوە هەلسورانی حزب رووی کردبوو، لەوکاتەداشدا گرتنی کۆنگرەیەکی گەورە لە داخل و تەحەدایەکی جدی بورژوازی کورد، هەنگاوێکی مهم بوو بۆ گیرانەوەی حزب بۆ ناو کۆمەلگا و ئەمەش ئالوگۆری ئارایشی رابەری کرد بە ئەمری واقع و فەرزی کرد بەسەرماندا، خودی خۆم هەستم بە فشار دەکرد بۆ قبولکردنی مسئولیەتی لیدەری. بۆیەش من لە نامەی پێشوم وتومە بەپێی چ تحولیک لە ک.م یان لە حزب لەم کاتەدا ئەم “اتخاذ الاجراءات”ە پیویست بوو؟ دووەم؛ کۆمیتە مەرکەزی ئەوکاتەی حزب پیشینەیەکی نەبوو تا بکریت مسبقا بەرنامە عەمەلی پلینۆم و دەستوری باسەکان و مصوباتەکانی تحدید و مناقشە بکریت، بەلکو (ک.م)ی ئەوکاتە، دوو رۆژ پێشتر لە کۆنگرەی دووەم هەلبژیردرابوو..سیەم؛ کاتیک تەرحی لیدەری لەلایەن هاوریانیکەوە تەرح کرا، لە ٢٠ و قصور ئەندامی ک.م تەنها دوو هاوری پێێ مخالف بوون ئەوانیش لە دیدگای جیاوازەوە، هاوری موئەیەد دەیگوت کاتی نیەو با پەلە نەکەین، هاوری مظفر عبدالله هەر لە بنەرەتەوە تەرحەکەی پی هەلە بوو. سەرئەنجام هاوری موئەیەدیش خۆی کاندید کرد. ئیتر تەنها مظفر مخالف مایەوە. مەبەستم تەنها ئەوەیە ئەوە نیشانبدەم کە رادەی یەکدەستی و ئینسجام لەسەر ئەم مەسەلەیە بەهیزبوو لە ک.م دا، کە ئەمە عاملیکی زۆر مهمە بۆ تعامل لەگەل ئەم مەسەلانە. بەلام دیسان هەر بەم ئیعتبارەی کە هاوری موئەیەد نقد لەو شیوازە دەگریت کە لەو کاتەدا رویدا، دەبێ ئەمرۆ وەکو سکرتیر هەلویستی جدی تری  بەرامبەر ئەم شیوازە بنوینێ، “اني لا ادافع عن هذا التقليد” وەلامدەرەوە نیە.

 بەسلاوی دوبارە

ریبوار احمد/ ١٠-١٠-٢٠١٤

 

LEAVE A REPLY

Please enter your comment!
Please enter your name here