به داخه‌وه ئه‌و مه‌ترسیه‌ی که لانی که‌م ساڵیکه هه‌ره‌شه‌ی توند له یه‌کپارچه‌یی حیزب ده‌کات و شخصی خۆم له‌م ساڵه‌دا چه‌ندین جار له باره‌یه‌وه هوشداریم داوه‌و له‌لایه‌ن زۆرێک له هاوریانه‌وه به زیاده‌رۆیی و ناواقعی لێکدراوه‌ته‌وه، ئێستا خه‌ریکه ده‌گاته ئه‌و ئاسته‌ی که به رای من چه‌قۆ له ملی حیزب ده‌سوێت. ئیتر من نیگه‌رانیه‌که‌م ئه‌وه‌یه که ئایا ئاخرین فرسه‌تیک به ده‌سته‌وه ماوه بۆ وه‌ستانه‌وه به‌رامبه‌ر ئه‌م خه‌ته‌ره یه‌ن نا؟
ئاخرین ساته‌کانی حیزب به‌رامبه‌ر خه‌ته‌ری ئینحلالی حیزب بانگه‌وازمان ده‌کات به هه‌ستیکی بالای مسئولیه‌ته‌وه به‌رامبه‌ر چاره‌نوسی ئه‌م حیزبه راوه‌ستین و ریگانه‌ده‌ین دوژمنان پێمان پێبکه‌نن و ئه‌و ئومیده‌ی له ناو چینی کریکار‌و کۆمه‌لگا به‌م حیزبه‌و به حیکمه‌تیزم هه‌یه بکوژێته‌وه. من له زۆربه‌ی رابه‌رانی ئه‌م حیزبه بیستومه که حیزبی حیکمه‌تی دوا سه‌نگه‌رو ئاخرین ئومیده. ئه‌گه‌ر ئه‌م قسه‌یه به راست وترابیت، ئه‌وه دوای شه‌ق و په‌ق کردنی ئه‌م حیزبه راستی و دروستی نه‌زراتی هیچ لایه‌کی ئەم کێشەیە بایه‌خیکی نامینی.
هه‌ردوو حیزبی کۆمۆنیستی کریکاری عێراق و کوردستان به گیانی پر مسیولیه‌ته‌وه کۆمه‌لیک پیشنیاریان خسته‌روو بۆ ئه‌وه‌ی فرسه‌تی پلینۆمیک بره‌خسینن که بتوانی به هه‌ر باریکدا بیت ئه‌م حیزبه له خه‌ته‌ری دوو شه‌قه بوون و هه‌لوه‌شانه‌وه بپاریزێ. به‌داخه‌وه تا ئیستا نه‌ک له‌گه‌ل پیشوازی هیچ لایه‌ک به‌ره‌روو نه‌بوه به‌لکو به‌شیوه‌ی جۆراوجۆر له‌گه‌ل مخاله‌فه‌تی هه‌ردوولا به‌ره‌ورووه. هه‌ر لایه‌ک به هینانه‌وه‌ی چه‌ند به‌ند له اساسنامه یان مصوباتی حیزبی، هه‌م خۆی ده‌کات به شاکی هه‌م به داوه‌ر، خۆی شاکت ده‌کات و هه‌ر خۆیشی بریار له‌سه‌ر حه‌ق بوونی خۆی ده‌دات. له کاتیکدا ئه‌گه‌ر شێنه‌یی بیت هیچ له‌وه لامان ساده‌تر نیه که ئه‌گه‌ر کێشه که‌وته نیوان دوو ته‌ره‌ف یان دوو که‌س له حیزبه‌وه، ئه‌وه ئه‌گه‌ر هه‌ر لایه‌کی ده‌یان به‌لگه‌ی به‌هیزیشی هه‌بیت، ریگا چاره هه‌ر ئه‌وه‌یه که ده‌بی بگه‌رینه‌وه بۆ مه‌رجه‌عیکی حیزبی صلاحیه‌تدار بۆ ئه‌وه‌ی حه‌که‌میه‌ت بکات و بریار بدات. دوو حیزبی کوردستان و عیراق پلینۆمیان وه‌کو ئه‌و مه‌رجه‌عه پێشنیار کردوه، به‌لام به داخه‌وه سه‌لماندنی ئه‌م حوکمه ساده‌یه له ئیستادا زۆر سه‌خت بووه.
دیسان به‌داخه‌وه خه‌ریکه جۆریک له تانه‌و ته‌شه‌ر به‌رامبه‌ر ده‌وری “مانجیگه‌ری” دوو حیزب ره‌واج په‌یدا ده‌کات. دوو حیزب سه‌رزه‌نشت ده‌کرین که بۆ انقلابی برخورد ناکه‌ن و راشکاوانه ده‌ست ناخه‌نه سه‌ر حه‌ق و باطل یان بۆ هه‌لویستی خۆیان له‌سه‌ر ئه‌م دوو خه‌ته سیاسیه راشکاوانه به‌یان ناکه‌ن؟!
له روانگه‌ی هه‌ر لایه‌که‌وه دنیای سیاسه‌ت و حیزبایه‌تی و کۆمۆنیزم ته‌سک بوه‌ته‌وه بۆ مخاله‌فه‌ت یان موافه‌قه‌ت له‌گه‌ل نه‌زراتی خۆ. ئه‌وه به جیگای خۆی که ئه‌گه‌ر ئه‌م دوو حیزبه له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌لانه هه‌رچیه‌ک بلین و هه‌ر حوکمیک بده‌ن به ئه‌ندازه‌ی نوکه ده‌رزیه‌ک حه‌قیقه‌ت روون ناکاته‌وه‌و ره‌نگه ئالوگۆر له رای هیچ که‌سیش دروست ناکات. من هیچ گومانم نیه که دوو ته‌ره‌فی کێشه‌کان له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌لانه زۆر له رابه‌ری ئه‌م دوو حیزبه‌ی تر ساحیب نه‌زه‌ر ترن. هه‌ردوولا چاک ئه‌مه ده‌زانن، به‌لام هه‌ر لایه‌ک که داوای هه‌لویستی انقلابی له دوو حیزب ده‌کات، مه‌به‌ستیان ئه‌وه نیه ئه‌م دوو حیزبه به ده‌ربرینی هه‌لویستیکی رۆشن نارۆشنیه‌ک روون بکه‌نه‌وه، به‌لکوهه‌ر لایه‌ک مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه ئه‌م دوو حیزبه به هه‌لویستیکی رۆشن لایه‌نگری له خۆی بکه‌ن. به بروای من ئه‌مه ره‌فتاریکی مسئولانه نیه به‌رامبه‌ر ئه‌م دوو حیزبه‌ی تریش. به‌لکو هه‌وڵیکه بۆ به قوربانی کردنی ئه‌وانیش له پیناو به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ر یه‌ک له‌و دوو لایه‌ی که خه‌ریکن حیزبی حیکمه‌تی سه‌رده‌برن.
با بیهینینه به‌رچاو ئه‌گه‌ر بریار بیت حیزبی عێراق و کوردستان بیانه‌وێ له‌سه‌ر مه‌سه‌له سیاسیه‌کان یان کێشه‌کانی نیوان ئه‌و دوو باله به ره‌ش یان سپی، به رست یان چه‌پ یان هه‌ر جۆریکی له‌م بابه‌ته هه‌لویست بگرن، ئه‌وکات هیچ گومان له‌وه نیه که رابه‌ری هیچ یه‌ک له‌م دوو حیزبه ناتوانی به‌یه‌ک ده‌ستی له‌سه‌ر ئه‌و باس و حوکمه سیاسیانه راوه‌ستیت، به‌لکو له‌سه‌ر ئه‌وانه بۆچونی جیاوازیان ده‌بیت، به‌م جۆره‌ش کێشه و هه‌مان سیناریۆ ده‌گوازریته‌وه بۆ ناو ئه‌و دوو حیزبه‌ش. بۆیه ده‌عوه‌ت و داواکاری ئه‌وه‌ی دوو حیزب ده‌بێ هه‌لویستی قاطع وه‌رگرن هیچ مانایه‌کی نیه جگه له‌وه‌ی که دوو حیزب بانگه‌واز بکرین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانیش به‌ره‌و بلۆکبه‌ندی و خه‌ته‌ری دوو شه‌قه بوون برۆنو هه‌لوه‌شان برۆن.
پیویسته ئه‌وه وه‌بیر بهینمه‌وه که کاتی خۆیشی حیزبی عیراق له‌سه‌ری سیاسه‌ته‌وه نه‌بوو که له انشعابی حککا دا لایه‌نگری بالی حیکمه‌تی کرد. هه‌موو له بیرمانه که حککع له مجاده‌لاتی ناوخۆی حککا له‌سه‌ر حیزب و شورا، له‌سه‌ر حیزب و قودره‌تی سیاسی، له‌سه‌ر باسی به ناو “حجریان” به یه‌ک حه‌رفیش ده‌خاله‌تی نه‌کرد. ئه‌وکاتیش ئه‌وه‌ی سه‌رئه‌نجام هه‌لویستی حککع ی قطعی کرده‌وه بۆ به‌رگری له بالی حیکمه‌تی، سه‌رسه‌ختی انشعابیگه‌ری و نا مسئولانه‌ی ئه‌و باله‌ی تر بوو. به تایبه‌تی دوای ره‌تکردنه‌وه‌ی مباده‌ره‌ی ناو بیانیه‌ی 21 نه‌فه‌ره له‌لایه‌ن حمید تقوائیه‌وه حککع هه‌لیستی قه‌طعی کرده‌وه. به‌م مانایه هه‌لویستی حککع ئه‌وکاتیش له بنه‌ره‌تدا بۆ به‌رگری له حیزبیک بوو که مبرریکی سیاسی واقعی و زه‌روره‌تیکی اجتماعی نه‌ک بۆ انشعابی نه‌بوو به‌لکو بۆ توحیدی هه‌بوو. بۆ نمونه ئه‌مه بۆ جیابونه‌وه‌ی بالی کۆمۆنیزمی کارگه‌ری له حکا وا نه‌بوو، ئه‌وکات ئه‌و جیابونه‌وه‌یه به زۆر ده‌لیلی سیاسی قابیلی ئه‌وه‌بوو راشکاوانه به‌رگری لیبکریت و راشکاوانه‌ش ئه‌و کاره کرا. به‌لام له کاتی انشعابی حککا دا هیچ لایه‌ک نه‌یتوانی راشکاوانه باسی پێویستی انشعاب بکات و لایه‌نگری لیبکات. بالام بالی ته‌قوائی به‌کرده‌وه انشعابی فه‌رز کرد.
من پیم وایه ئیستاش هیچ به‌لگه‌یه‌کی سیاسی و پیویستیه‌کی کۆمه‌لایه‌تی نیه که ته‌وجیهی انشعابی حیزبی حیکمه‌تی بکات، به‌لکو پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه راسته‌و دنیایه‌ک به‌لگه هه‌یه بۆ مه‌حکوم کردنی انشعابی ئه‌م حیزبه. من لام وایه دوو حیزبی عێراق و کوردستان، هه‌روه‌ها هه‌موو کادرانی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه، ده‌بێ په‌یگیرانه له پشتی یه‌کپارچه‌یی حیزب راوه‌ستن، هیچ به‌هانه‌و پاساوێک بۆ پارچه‌پارچه کردنی حیزب یان هیچ هانگاویک که به‌و باره‌دا وه‌زعه‌که به‌ریته پێس قبوڵ نه‌که‌ن. هه‌ردوولاو هه‌موو رابه‌ری بخرینه ژێر فشار بۆ پابه‌ند بوون به وه‌حده‌ت و مه‌وازینی حیزبی و پابه‌ندبوون به داوه‌ری و تصمیمی مه‌راجعه رابه‌ریه‌کانی حیزب و عده‌م شرعیه‌تی هیچ حوکمێکی دڵخوازانه که له هه‌ر لایه‌که‌وه له ده‌ره‌وه‌ی ئۆرگانه حیزبیه‌کان ده‌رده‌کرێت.
له ئێستادا که ده‌فه‌تری سیاسی و هه‌یئه‌تی دائیم خۆیان بوون به مه‌رکه‌زی دوو لایه‌نی کێشه‌کان و له‌و ئاستدا مه‌سه‌له‌کان نابرێنه‌وه، گه‌رانه‌وه بۆ پلینۆم یه‌که‌مین اختیاره. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر کیشه‌کان له پلینۆمیش چاره‌سه‌ر نه‌بن ئه‌وه دیسان هه‌ر پلینۆمه که ده‌توانی و ده‌بی بریاربدات له‌سه‌ر گرتنه‌به‌ری اختیاری تر له‌وانه کۆنگره ئه‌گه‌ر پێویست بکات.
نابێ به باسی چه‌پ و راست، باسی حیکمه‌تی و ناحیکمه‌تی، باسی ئه‌کتیڤ و پاسیڤ…هتد راسیه‌کان له‌به‌رچاومان بشیوین، باس و ئیختلافی سیاسی و فکری له ناو حیزب‌دا مشروع و موجازو به‌دیهیه، به‌لام هه‌ر خه‌تیکی سیاسی نه‌توانی زامنی وه‌حده‌تی سیاسی و تشکیلاتی حیزبیک بکات که زه‌روره‌تی هه‌یه و تا ئیستا هیچ لایه‌ک نه‌یتوانیوه ئه‌و زه‌روره‌ته ئینکار بکات، به‌بروای من ئه‌و خه‌ته ئه‌گه‌ر چه‌پ و کۆمۆنیستی و ئه‌کتیڤ و….بیت، ئینجا هیچ بایه‌خی ئه‌وه‌ی نیه دوای بکه‌ویت.
ریبوار احمد
14-12-2011