لیدوانی ریبوار ئه‌حمه‌د سه‌باره‌ت به هه‌لبژاردن
ماوه‌یه‌كه باسی هه‌لبژاردنی سه‌راسه‌ری بۆ حكومه‌تی ئاینده‌ی عیراق ده‌ستی پیكردوه‌و بریاره له‌سه‌ره‌تای سالی تازه‌دا ئه‌م پرۆسه‌ی هه‌لبژاردنه به‌ریوه‌بچیت. به‌لام له نیو هه‌ل‌ومه‌رجی ئالۆزكاو پرمه‌ترسی‌و سه‌ختی ئیستای عیراقدا هه‌موو جه‌ماوه‌ری خه‌لك به‌رامان‌و گومانه‌وه ده‌رواننه مه‌سه‌له‌یه. له‌م باره‌یه‌وه به تایبه‌تی به له‌به‌رچاوگرتنی واقعیه‌تی ئیستا حیزبی كۆمۆنیستی كریكاری عیراق به‌م جۆره ده‌روانیته ئه‌م مه‌سه‌له‌یه:
به بروای ئیمه ته‌نها پرۆسه‌یه‌ك ده‌كری وه‌كو هه‌لبژاردنیكی ئازاد ناوببریت‌و ته‌نها كاتیك ده‌توانێ ره‌نگدانه‌وه‌ی به‌شداری‌و ده‌خاله‌تی ئازادانه‌ی خه‌لك بیت بۆ بریاردان له‌سه‌ر سیسته‌می حوكمرانی كه ئه‌م مه‌رجانه‌ی به ته‌واوی دابین كردبیت.
1/ مسۆگه‌ر كردنی ئازادی بێ قه‌یدو شه‌رتی هه‌لسورانی سیاسی بۆ هه‌موو حیزب ولایه‌نه سیاسی وجه‌ماوه‌ریه‌كان له سه‌راسه‌ری وولاتدا، ده‌بێ هه‌موو لایه‌نه‌كان به دور له هیچ جۆره زه‌خت وزۆر وریگیریه‌ك بتوانن ئازادانه هه‌لسورانی سیاسی خۆیان له سه‌رتاسه‌ری وولاتدا به‌رنه پیشه‌وه وله كه‌ش وهه‌وایه‌كی ئازاد وئه‌مندا خه‌لك له ناوه‌رۆكی به‌دیل وریگاچاره‌كانی خۆیان بگه‌یه‌نن.
2/ ده‌بێ هه‌موو لایه‌نه‌كان له ئیمكانیه‌تی یه‌كسان به‌هه‌ره‌مه‌ندبن بۆ گه‌یاندنی ده‌نگی خۆیان به خه‌لك، هه‌موو لایه‌نه‌كان به یه‌كسانی ده‌ستیان به میدیاكان بگات.
3/ لانی كه‌م ماوه‌ی 3 مانگ، به فه‌راهه‌م كردنی ئه‌و هه‌ل‌ومه‌رجانه‌ی له به‌ندی یه‌كه‌م ودووه‌مدا هاتوون، ده‌رفه‌ت بدریت بۆ پروپاگه‌نده‌ی هه‌لبژاردن بۆ ئه‌وه‌ی پیش هه‌لبژاردن حیزب ولایه‌نه‌كان بتوانن ته‌رح وریگاچاره‌كانی خۆیان به خه‌لك رابگه‌یه‌نن.
4/ ده‌بێ له ئیستاوه به‌رنامه‌و رێ‌وشوینی ئه‌وه رابگه‌یه‌نرێ كه چۆن ده‌نگدانی ئازادانه‌ی خه‌لك دور له هه‌ر جۆره زه‌خت وزۆریك زامن ده‌كریت.
5/ ده‌بێ به‌رنامه وشیوه‌ی به‌ریوه‌چونی هه‌لبژاردنیكی پاك ودور له هه‌ر جۆره ده‌ست تیده‌ردان وته‌زویریك هه‌ر له ئیستاوه روون بكریته‌وه، هه‌لبژاردن ده‌بێ له ژیرچاودیری لایه‌نیكی نیونه‌ته‌وه‌یی بێ‌لایه‌ن له كیشمه‌كیشه‌كانی ئیستای عیراقدا، به‌ریوه بچیت.
6/ ده‌بێ هه‌لبژاردن له هه‌ل‌ومه‌رجیكی به ته‌واوی ئه‌مندا به‌ریوه بچیت، به‌جۆریك كه خه‌لك به‌بێ ترس‌و نیگه‌رانی‌و به‌بێ ئه‌وه‌ی هه‌ست بكه‌ن ئه‌منیه‌تیان ده‌كه‌ویته مه‌ترسیه‌وه بتوانن به‌شداری هه‌لبژاردن بكه‌ن‌و له پشتی صندوقه‌كانی ده‌نگدانه‌وه ریز ببه‌ستن.
7/ له عیراقدا كیشه‌یه‌كی سیاسی گه‌وره‌و خاوه‌ن پیشینه هه‌یه، به ناوی “كیشه‌ی كورد”، یه‌كلابونه‌وه‌ی ئه‌م كیشه‌یه، دوو ریگا زیاتری له پیش نیه، یان جیابونه‌وه یان مانه‌وه له‌گه‌ل عیراق به مه‌رجی زه‌مانه‌تی مافی یه‌كسانی خه‌لكی كوردستان له‌گه‌ل باقی دانیشتواندا. ئه‌م كیشه‌یه ده‌بێ پیش ئه‌وه‌ی خه‌لك ببریته به‌رده‌م صندوقه‌كانی ده‌نگدا بۆ بریار له‌سه‌ر حكومه‌تی ئاینده‌ی عیراق، له ریگای راپرسی به خه‌لكی كوردستانه‌وه یه‌كلابكریته‌وه.
گومان له‌وه نیه كه له ئیستادا هیچ یه‌ك له‌و به‌ندانه‌ی سه‌ره‌وه كه مه‌رجی بنه‌رتی به‌ریوه‌چونی هه‌لبژاردنیكین كه بكرێ پێ‌ی بلیی هه‌لبژاردنی ئازاد، له ئارادا نین. له هه‌موو ئه‌و ناوچانه‌ی كه تاقمه ئیسلامیه‌كان تیایدا بالاده‌ستن به تایبه‌ت شاره‌كانی جنوبی عیراق، هه‌لسوراوانی سیاسی مخالفی خۆیان تیرۆر ده‌كه‌ن وبه فتوا وه‌لامی ئه‌و كه‌سانه ده‌ده‌نه‌وه كه بیروبۆچونی مخالفی ئیسلامی به‌یان ده‌كه‌ن. تا ئیستا چه‌ندین نمونه‌ی له‌م بابه‌ته راسته‌وخۆ له دژی حیزبی ئیمه وهاوریانی ئیمه پیاده‌كراوه. له‌مه‌ش زیاتر به زه‌بری ملیشیای چه‌كدار وتیرۆر وسه‌ركوت بیروباوه‌ر ونه‌ریتی خۆیان به‌سه‌ر خه‌لكدا فه‌رز ده‌كه‌ن، پیره‌وانی دیانه‌تاكانی تر تیرۆر ده‌كه‌ن. له ناوچه‌ی ده‌سه‌لاتی یه‌كیتی نیشتمانی كوردستان كه گۆشه‌یه‌كی به‌رچاوی وولات ده‌گریته‌وه، حیزبی ئیمه به ره‌سمی قه‌ده‌غه راگه‌یه‌نراوه وڕۆژانه هه‌لسورانمان سه‌ركوت ده‌كریت، له‌و ناوچه‌یه بلاوكراوه‌ی سیاسی قه‌ده‌غه كرا‌و هه‌یه وجۆره‌ها قه‌یدوبه‌ند له‌سه‌ر هه‌لسورانی سیاسی دانراوه. هه‌ل‌ومه‌رجیكی به‌م جۆره هیچ جۆره ئازادیه‌كی سیاسی وبیروباوه‌ری تیا نییه.
داهاتی وولاتیش سه‌رجه‌م له ده‌ستی ئه‌حزاب ودام وده‌زگای گوێ له مستی ئه‌مریكادا ئنحصار كراوه، هه‌ر لایه‌نیكی مخالف به‌وان نه له داهاتی وولات هیچ ئیمكانیكی بۆ دابین ده‌كریت ونه ته‌نانه‌ت ده‌ستی به میدیای ره‌سمی ده‌گات. به‌م جۆره هه‌موو ئیمكانیه‌تیكی راگه‌یاندن له ده‌ستی ده‌سته‌و تاقمه ئیسلامی وقه‌ومیه‌كانی سه‌ر به ئه‌مریكادا ئینحصار كراوه. له سایه‌ی هه‌ل‌ومه‌رجیكی وادا هیچ ئیمكانیه‌تیك له‌به‌رده‌ستی لایه‌نه‌كانه‌كانی تردا نیه تا ته‌رح‌و ریگاچاره‌ی خۆیان بۆ خه‌لك رابگه‌یه‌نن.
هاوكات له هه‌ل‌ومه‌رجیكی به‌م جۆره‌دا خه‌لك نه ده‌توانن به شیوه‌یه‌كی ئاگاهانه وله‌سه‌ر بناغه‌ی ئاشنایه‌تی‌وتیگه‌یشتن له به‌دیلی لایه‌نه‌كان ده‌نگبده‌ن ونه له سایه‌ی زه‌خت‌و زۆر‌و ده‌سه‌لاتی ملیشیاكاندا ده‌توانن ئازادانه به‌دیلی خۆیان هه‌لبژیرن. ئه‌مانه‌و دیاری نه‌بوونی چۆنیه‌تی پاراستنی پاكی ونه‌زاهه‌تی هه‌لبژاردنه‌كه‌و ئه‌و لایه‌نه نیونه‌ته‌وه‌یییه بێ‌لایه‌نه‌ی كه سه‌رپه‌رشتی راسته‌وخۆی هه‌لبژاردن ده‌كات ، هیچ مصداقیه‌تیك بۆ ئه‌و سیناریۆیه ناهیلیته‌وه كه به ناوی هه‌لبژاردنی ئازاد به‌ریوه ده‌چیت. نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان كه بریاره سه‌رپه‌رشتی ئه‌م هه‌لبژاردنه بكات، له ماوه‌ی یه‌ك سال‌و نیوی رابردوودا وه‌كو ته‌ره‌فیكی بێ‌لایه‌ن ده‌خاله‌تی له وه‌زعیه‌تی عیراق نه‌كردوه. به‌لكو هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه به سپاردانی چاره‌نوسی كۆمه‌لگای عیراق به ئه‌مریكاو هاوپه‌یمانه‌كانی، وه به ده‌خاله‌تی جانبدارانه‌ی له گشت پرۆسه‌كانی دواتردا، نیشانیداوه كه وه‌كو لایه‌نیكی بێ‌لایه‌ن ده‌خاله‌ت ناكات، به‌م پیه‌ش صلاحیه‌تی ئه‌وه‌ی نه‌ماوه به ده‌وری ته‌ره‌فیكی بێ‌لایه‌نه‌وه ده‌ركه‌وێ بۆ سه‌رپه‌رشتی هه‌لبژاردن بكات.
هه‌روه‌ها هه‌ل‌ومه‌رجی نا ئه‌من‌و سه‌خت‌و دژواری ئیستای عیراق، به هیچ جۆریك مجال به‌وه نادات كه جه‌ماوه‌ری خه‌لك به دلنیایی‌و به‌بێ ترس‌و دله‌راوكه به‌شداری هه‌لبژاردن بكه‌ن. له هه‌ل‌ومه‌جیكدا كه هیچ كه‌س له مالی خۆیشیدا هه‌ست به ئه‌منیه‌ت ناكات، له كاتیكدا خه‌لك سل له‌وه ده‌كاته‌وه له ریزی نان كرین راوه‌ستێ، ناتوانن ده‌خاله‌ت له پرۆسه‌یه‌كی سیاسی به‌م جۆره بكه‌ن‌و له پشتی صندوقه‌كانی ده‌نگدانه‌وه ریز ببه‌ستن.
سه‌رئه‌نجام له باره‌ی كیشه‌ی خه‌لكی كوردستانه‌وه كه تا ئیستا چاره‌نوسیان به هه‌لواسراوی ماوه‌ته‌وه، به تایبه‌ت دوای لیدوانه‌كه‌ی غازی یاوه‌ر، ناكرێ ئیلحاقی ئیجاری كوردستان به عیراقه‌وه به فه‌رز وه‌رگیرێ‌و به‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا بازبدریت. پیویسته پیش له هه‌لبژاردن ریفراندۆمیكی ئازادانه بۆ راپرسی به خه‌لكی كوردستان بكریت سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه ده‌یانه‌وێ له‌گه‌ل عیراق بمیننه‌وه یان جیابنه‌وه‌و ده‌وله‌تیكی سه‌ربه‌خۆ پیكبهینن. ئه‌نجامی ئه‌م راپرسیه هه‌رچیه‌ك بیت ره‌سمی‌و قانونیه‌و ده‌بێ پیاده بكریت.
هه‌موو ئه‌مانه كۆمه‌لیك پرسیاری گه‌وره‌و جدیان لای خه‌لك‌و ئیمه‌ش پیكهیناوه سه‌رباره‌ت به چۆنیه‌تی چونه‌پیشه‌وه‌ی ئه‌م پرۆسه‌یه. وه‌لامی ئه‌و پرسیارانه‌ش ده‌بیته بنه‌مای هه‌لویستگیری دروست‌و ئوصولی به پێ‌ی به‌رژه‌وه‌ندی خه‌لك له ئاست ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا. حیزبی كۆمۆنیستی كریكاری به جه‌خت كردن له‌سه‌ر مه‌رجه‌كانی هه‌لبژاردنی ئازاد‌و ئه‌و بنه‌مایانه‌ی له‌سه‌ره‌وه باسكران، ئه‌و لایه‌نانه به‌رپرس ده‌كات كه له پشتی ئه‌م پرۆژه‌ی هه‌لبژاردنه‌وه راوه‌ستاون، بۆ رۆشنكردنه‌وه‌ی وه‌لامدانه‌وه‌ی ئه‌و پرسیارانه‌و دابینكردنی ئه‌و مه‌رجانه. وه‌لامی گونجاو بۆ زامن كردنی ئه‌و مه‌رجانه ریگا ده‌كاته‌وه بۆ به‌شداری هه‌موو لایه‌ك له پرۆسه‌ی هه‌لبژاردن وبه‌شداری جه‌ماوه‌ری خه‌لكیش له ده‌نگدان، به پیچه‌وانه‌وه بواریك بۆ ئه‌وانه نامینیته‌وه. ئیمه‌ش وه‌كو لایه‌نیك كه نوینه‌رایه‌تی به‌ژه‌وه‌ندی جه‌ماوه‌ری فراوانی خه‌لك ده‌كه‌ین، له‌سه‌ر بناغه‌ی وه‌لام به‌م مه‌سه‌لانه دوا هه‌لویستی خۆمان له‌سه‌ر هه‌لبژاردن دیاری ده‌كه‌ین.
ریبوار احمد/ سكرتیری كۆیمته‌ی ناوه‌ندی
حیزبی كۆمۆنیستی كریكاری عیراق
13/10/2004